بەدواداچوون بۆ کۆتایهێنان بە وەرگرتنى پارە لە کەمئەندامان لە نەخۆشخانەکانى حکومەت
2022-01-27
276 جار خوێندراوەتەوە
بۆ نەشتەرگەرییەک بڕی‌ (٥٠٠ هەزار دینار) لە گەنجێکى کەمئەندام وەرگیراوە، لەکاتێکدا بە پێی‌ یاسا پێویستە حکومەت خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بێ بەرانبەریان پێشکەش بکات!
 
 
بەپێی‌ بڕگەی‌ (یەکەم) لە ماددەی‌ (دوانزەیەم)ی‌ یاسای‌ ژمارە (٢٢)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١١)، یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ کەمئەندام و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت لە کوردستان، پێویستە حکومەت خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بە خۆڕایی‌ پێشکەش بە کەمئەندامان بکات، بەڵام بە پێچەوانەی‌ ئەو ماددە
 
یاساییەوە، لە نەخۆشخانەکان پارە لە هاووڵاتیانی‌ کەمئەندام وەردەگیرێت و ئەو تایبەتمەندیی‌و مافە یاساییە ڕەچاو ناکرێت.
 
 
بە پێی‌ ئەو ماددە یاساییە، تەنانەت ئەگەر نەشتەرگەریی‌‌و چارەسەرەکە لەدەرەوەی‌ وڵاتیش بێت، پێویستە حکومەت ئاسانکاریی‌ پێویست پێشکەش بکات، بەڵام لە نەخۆشخانەیەکی‌ حکومی‌ بڕی‌ (٥٠٠ هەزار دینار) لە هاووڵاتیەکی‌ کەمئەندام وەرگیراوە کە زیاترە لەو هاوکارییەی‌ کە حکومەت بۆ سێ مانگ پێی‌ دەدات! نەشتەرگەرییەکەش دەرهێنانی‌ گورچیلە بووە کە جارێکیتر کەمئەندام بوونە!
 
 
بۆ ئەم بابەتە، بە ژمارە (١٧٢) لە ٢٥ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٢ بەدواداچوونمان کردووە، هەوڵئەدەین لەگەڵ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ بگەینە ئەنجامێک کە لە بەرانبەر پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ تەندروستی‌ بە کەمئەندامان لە هیچ نەخۆشخانەیەکی‌ حکومی‌ بە هیچ پاساوێک پارە وەرنەگیرێت، چونکە ئەمە پێچەوانەی‌ یاسایە و دۆخی‌ هاووڵاتیانی‌ کەمئەندام‌و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت زیاتر سەخت دەکات.
 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٦ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٢

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 301,074     ژمارەی میوان 327