دیداری‌ ڕێکخراوی‌ هەڵوێست لە هەڵەبجەی‌ شەهید‌و دەربڕینی‌ پشتیوانی‌ بۆ کارەکانیان
2022-01-23
505 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ یەکشەممە، ٢٣ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٢، لە شاری‌ هەڵەبجەی‌ شەهید، سەردانی‌ ڕێکخراوی‌ (هەڵوێست)مان کرد، لە دیدارێکی یەک سەعاتیدا کە هەریەکە لە بەڕێزان م.سەروەت، سەرۆکى ڕێکخراوو م.جەوهەرو کاک هۆگرو خاتوو میوان و خاتوو ڕێزان ستافى ڕێکخراو ئامادەیبوون، وێڕای‌ دەستخۆشی‌ لە کارەکانی‌ ڕێکخراوی‌ هەڵوێست ئامادەییمان دەربڕی‌ بۆ هاوکاری‌‌و پشتیوانی‌ کارەکانیان کە چاودێری و هەڵسەنگاندنی‌ کاری‌ فەرمانگەو دامەزراوە حکومییەکانە لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجەى شەهید.
 
رێکخراوی‌ هەڵوێست، ڕێکخراوێکی‌ ناحکومی‌ قازانج نەویستە، لەلایەن ژمارەیەک گەنجی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەی‌ شەهیدەوە بەڕێوەدەبرێت‌و ئەرکیان چاودێریى و هەڵسەنگاندنى دامەزراوە حکومییەکانەو لە ساڵانی‌ ڕابردوودا بەهاوکاری‌ ڕێکخراوی‌ (NED)ی‌ ئەمریکی چوار ڕاپۆرتیان لەسەر کاری‌ دامەزراوەو فەرمانگەکانى سنورى پارێزگا بڵاوکردووەتەوە بەتایبەت فەرمانگەکانی‌ (دیوانی‌ پارێزگا، پەروەردە، شارەوانی‌، سەرۆکایەتی‌ شارەوانی‌، تەندروستی‌‌)، هەروەها چەندین دۆسیەیان ئاراستەی‌ داواکاری‌ گشتی‌ کردووە‌و یەکێک لە ڕێکخراوە چالاکەکانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجەیە. 
 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,764     ژمارەی میوان 552