بەدواداچوون بۆ دوورخستنەوەى مامۆستایانى ئاینى لە وتاربێژىی و مزگەوتەکان
2022-01-19
236 جار خوێندراوەتەوە
" تاوانی‌ ئەو مامۆستاو وتاربێژانە وتنی‌ حەق‌و ڕاستی‌و نەچوونە ژێر هەیمەنەی‌ بۆچوونی‌ سیاسی‌ دەسەڵاتە"
 
دوورخستنەوەی‌ وتاربێژان لە مینبەرو مزگەوت بۆ؟
 
 
لە ماوەی‌ بیست ساڵی‌ ڕابردوودا، یەک لە دوای یەک چەندین مامۆستای‌ ناودارو بەناوبانگ‌و حەقبێژو ڕەوانبێژ‌و خۆشەویست لە دڵی‌ خەڵک‌و نوێژخوێنانیاندا لە وتاردان‌و مینبەری‌ مزگەوتەکان دوورخراونەتەوە، لەم هەفتەیەش هەمان شت بەرانبەر م.سەید ئەحمەد پێنجوێنی‌ وتاربێژی‌ ناسراوو حەقبێژی‌ کوردستان کراو بەبڕیارێکی‌ ناڕوون لە وتاردان دوور خرایەوە، بە پێی‌ بەدواداچونەکانیش تاوانی‌ ئەو مامۆستاو وتاربێژە دوورخراوانە وتنی‌ حەق‌و ڕاستی‌و نەچوونە ژێر هەیمەنەی‌ بۆچوونی‌ سیاسی‌ دەسەڵاتەو لە دەرەوەی یاسایە.
 
 
پێویستە وەزیری‌ ئەوقاف وەڵامی‌ ئەو پرسیارە بداتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک مامۆستایەکی‌ ئاینی‌ لە وتاربێژی‌‌و ئەو پیشە پیرۆزە دوور دەخاتەوە؟ کام یاسا ڕێگەی‌ پێ دەدات بەمجۆرە مامەڵە بکات؟ ئەمە بڕیاری‌ خۆیەتی‌ یان دەسەڵاتی‌ ساسی لەسەری‌ دەسەپێنێت؟ بۆچی‌ ئەم دوورخستنەوەو سزادانانە تەنها بەرانبەر مامۆستاو مزگەوتی‌ مسوڵمانان دەکرێت‌و ئاینەکانی‌ تر ناگرێتەوە؟ هەموو ئەمانە بۆچی‌‌و لە پێناو چیدا؟
دوورخستنەوەی م.سەید ئەحمەدو مامۆستایانی تر دەکەینە تەوەری‌ بەدواداچوون‌و گرتنەبەری‌ ڕێکاری‌ یاسایی‌‌و پەرلەمانی‌، هەربۆیە داوا دەکەم هەرکەس زانیاریی‌ لەسەر ناوی‌ ئەو مامۆستا بەڕێزانە لایە کە لەماوەی‌ بیست ساڵی‌ ڕابردوودا بەبێ هۆیەکی‌ یاسایی‌‌و بڕواپێهێنەر لە وتاربێژی‌‌و پێشنوێژی‌ دوورخراونەتەوە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی‌ بیکەینە تەوەرێکی‌ بەدواداچوونەکە.
 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٣١ی‌ ١٢ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,372     ژمارەی میوان 184