بەدواداچوون بۆ هۆکارو زیانەکانى لافاوەکەى هەولێرو داواکردنى کۆبوونەوەى تایبەت
2021-12-25
395 جار خوێندراوەتەوە
"سلێمانی‌‌و هەولێر باجی‌ گەندەڵی‌‌و گەندەڵکاران دەدەن"

وەکچۆن هەموو باوەڕمان بە قەدەری‌ خوای‌ گەورەو ڕووداوی‌ سروشتی‌ هەیە، پێویستە بەو جۆرەش باوەڕمان بەوە هەبێت کە بێجگە لە قەدەری‌ خوا، لە پشت بێ ئاوی‌ هەولێر بەهاوین‌و مردن‌و گیانلەدەستدانی‌ خەڵک و ماڵوێرانیان بە ئاوی‌ باران‌و لافاو لە پایزو زستانیدا، جێپەنجەی‌ گەندەڵی‌‌و گەندەڵکاران بەڕوونی‌ دەبینرێت، لە سلێمانیش کوڕو کچ‌و نەوەی‌ بەرپرسانی‌ گەندەڵ هەر ڕۆژەو شەقامێک ئەکەن بە تەکساس.

حساب نەکردن بۆ ڕێڕەوی‌ چەندین ساڵەی‌ باران‌و گۆڕینی‌ ئاراستەی‌ ئاوەرۆو نەبوونی‌ بەرنامەو پلانی‌ ئەندازیاریی‌ لەسەر بنەمای‌ بەرژەوەندی‌ خەڵک‌و تەخشان‌و پەخشانکردنی‌ زەوی‌ لە پێناو ئەوەی‌ چەند بەرپرسێک لە پشت چەند بەناو سەرمایەدارێکەوە چەند ملیۆنە دۆلارێکیان دەست کەوێت بەرهەمەکەی‌ تەنها ماڵوێرانی‌ خەڵکە!

لەم ڕووداوانەدا ئەرکی‌ بەرێزان لە هەردوو لیژنەی‌ وەبەرهێنان‌و شارەوانییەکان لە پەرلەمانی‌ کوردستان زۆر ڕوونە کە پێویستە زۆر بەجیدی‌ بە لیژنەیەکی‌ هاوبەش لێکۆڵینەوە بکەن لە ڕووداوی‌ لافاوەکانی‌ هەولێرو دەستنیشانکردنی‌ کەس‌و بەرپرسی‌ کەمتەرخەم لە پڕۆژەکان‌و ڕاگرتنی‌ لەبەردەم دادگادا، هەروەها بە فەرمی‌ داواکردنی‌ قەرەبووکردنەوەی‌ زیانلێکەوتووان.

لەمبارەیەوە، ڕۆژى ١٩ى ١٢ى ٢٠٢١، واژۆى یاداشتێکمان کرد بۆ گفتوگۆى هۆکارەکانى لافاوەکەى هەولێرو زیانەکانى و چۆنیەتى قەرەبوونى زیانلێکەوتووان بە ئامادەبوونى وەزیرانى ناوخۆو شارەوانى و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان.

عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٧ی‌ ١٢ی‌ ٢٠٢١ 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,662     ژمارەی میوان 46