شارپرێس:
دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ى ئه‌م مانگه ئاشكراده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، تائێستا ئه‌و پاره‌ى موچه‌ى پێدراوه پاره‌ى نه‌وته‌و داهاتى ناوخۆ له‌هیچ پارێزگایه‌ك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:"له‌یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ته‌نها 27 دۆلار بۆ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا نه‌وت له‌مانگى ڕابردودا له‌سه‌رو 75 دۆلاره‌وه بوه".
یه‌كێتى‌و پارتى ده‌ست به‌سه‌ر موچه‌دا ده‌گرن
لاى خۆیه‌وه عومه‌ر گوڵپى ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، "حکومەتی هەرێم‌و دەسەڵاتدارەکانی، چەندینجار بەڵێنیان بەموچەخۆران‌و فەرمانبەراندا کە لە25ى هەموو مانگێکدا دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەن‌و لەیەکی مانگ کۆتایی پێدێنن".
ده‌شڵێت:"وا بۆ چوار مانگ دەچێت حکومەت ناتوانێت ئەم بەڵێنانەی بباتەسەر، لەم مانگەشدا عەیبەکەیان باشتر دەرکەوت کە ئەمڕۆ 15 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر موچەی مانگی یانزەو هێشتا موچەی پێنج وەزارەت‌و خانەنشینان دابەشنەکراوە!".
له‌و ڕوه‌شه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌نجامى به‌دواداچونێكى خۆى ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"بەپێی بەدواداچونی من، دواکەوتنی موچە پەیوەندیی بەنەبونی پارەوەنییە، بەڵکو دواکەوتن‌و خاو دابەشکردنی، تەنها دوو هۆکاری هەیە".
هۆكاره‌كانیشى خستۆته‌ڕوو ده‌ڵێت:"ناکۆکی سیاسی هەردوو حزبی دەسەڵات کە بوەتە هۆی دەستبەسەراگرتنی بەشێکی زۆر لەداهاتی سلێمانی لەلایەن یەکێتی‌و لەبەرامبەردا پارتیش دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لەداهاتی هەولێرو دهۆکدا گرتوەو نایگەڕێننەوە خەزێنەی گشتی".
بۆ هۆكارى دوه‌میش ئاشكرایكردوه، "دەیانەوێت موچەی موچەخۆران ببەستنەوە بەو 200 ملیارەی لەبەغداوە دێت، بۆ ئەوەی بەبەغدا بڵێن ئێمە ئەو موچەیە بۆ مووچەخۆران خەرجدەکەین، وەک ئەوەی لەیاسای بودجەی عێراقدا بۆ ساڵی 2021 هاتوە، لەکاتێکدا داهاتی نەوت‌و داهاتەکانی گومرگ‌و باج‌و ڕسومات لەکوردستان بەتەواوەتی بەشی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکەن‌و هیچ پێویست نییە فەرمانبەران برسی بکرێن بەهۆی نەناردنی 200 ملیارەکە یان دواکەوتنی".
ته‌نها 27 دۆلار له‌هه‌ر به‌رمیلێك ماوه‌ته‌وه
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكرد، تائێستا ته‌نها 535 ملیار دینار بۆ موچه دابینكراوه‌و پاره‌ش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و پاره‌یه‌ى نه‌وتیش ته‌نها 27 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێكى زۆرى خانه‌نشینان‌و فه‌رمانبه‌ران موچه‌ى مانگى 11یان وه‌رنه‌گرتوه‌و ئێستا 20 ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكى دابه‌شكردنى موچه تێده‌په‌ڕێت.
وه‌زاره‌تى دارایی چى به‌سلێمانى وت؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتى:"داهاتى ناوخۆ له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى‌و دهۆك‌و له‌مانگى 2دا 374 ملیار دینار داهاتى ناوخۆ دراوه‌ته موچه‌و ئێستا ته‌نها 20 ملیار دراوه‌ته مووچه‌و له‌مانگى 2ش داهاتى ناوخۆى سلێمانى 161ملیار دینار بۆ ته‌مویلى موچه بوه، به‌ڵام ئێستا سفر دراوه‌ته موچه‌و له‌هه‌ولێریش ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتى سلێمانى نه‌هاتوه له‌هه‌ولێرو دهۆكیش نایده‌ن‌و له‌ڕۆژى 3ى 11ى 2021 وه‌زاره‌تى دارایی به‌سلێمانى وتوه 70 ملیار دینار بده هیچى نه‌داوه‌و هه‌ولێرو دهۆك پێویستبوو 90 ملیار بده‌ن‌و ئه‌وانیش ته‌نها 20 ملیاریان داوه‌و وه‌ك سلێمانى 70 ملیاریان له‌داهاتى ناوخۆ بردوه".
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح،"ئه‌گه‌ر وه‌ك مانگى 2 ته‌نها پاره‌ى داهاتى ناوخۆ بدرێت‌و 27 دۆلاریش له‌هه‌ر به‌رمیلێكى نه‌وتى فرۆشراو بدرێته وه‌زاره‌تى دارایی، پێویستمان به‌یه‌ك دینارى به‌غدا نییه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى ده‌كرێت بۆئه‌وه‌یه موچه تا25ى مانگ درێژبكه‌نه‌وه‌و دواتر به‌هۆى پشوو موچه نه‌ده‌ن‌و موچه‌ى ئه‌م مانگه به‌ته‌واوى نه‌درێت.
ئ.ق