ڕۆژى هەینى، ١٠ى ١٢ى ٢٠٢١، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژى جاڕنامەى جیهانى بۆ مافەکانى مرۆڤ، بەشداربووین لە مەڕاسیمى بەخشینى خەڵاتى باشترین کەسایەتى بە ئازادکراوان و ڕاگیراوان و سزادراوانى بادینان کە لە سلێمانى بەڕێوەچوو.
لەو بۆنەیەدا ڕێکخراوى چەترى پارێزەرانى ئاشتى نێودەوڵەتى هەستا بە ڕێکخستنى کۆنگرەیەک و تیایدا خەڵاتى ئاشتى پێشکەش بە ئازادکراوو ڕاگیراوو سزادراوانى بادینان کرد وەک باشترین کەسایەتى ساڵى ٢٠٢١ لە هەرێمى کوردستان.