لێپرسینەوە لە وەزیرى نەوتمان بردە قۆناغى پرساندن (کوردی/ عربي / English)
2021-12-02
277 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر نادیاریى نەوت و داهاتەکەی، لێپرسینەوە لە وەزیرى سامانە سروشتیەکانمان بردە قۆناغى (پرساندن)

بەهۆى نادیاریى ( بڕى نەوتى فرۆشراو، داهاتى نەوت، بڕى ئەو نەوتەى پێشوەختە فرۆشراوە، گرێبەستی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی) هەروەها قۆرخکاریى لەو بەنزینەى وەزارەت دەیداتە دوو کۆمپانیا، لێپێچینەوەو چاودێرى لە دۆسیەى (نەوت)مان گەیاندە قۆناغى (پرساندن).

دواى چەندین بەدواداچوونى پەرلەمانى بە ڕێگەى جیاجیا، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان ئامادە نەبوو هیچ داتاو زانیارییەک بۆ ئێمەو خەڵکى کوردستان لەسەر نەوت و داهاتەکەى ئاشکرا بکات، ئەمەش پێچەوانەى سەرجەم یاسا بەرکارەکانە و هیچ وەزیرێک بۆى نییە لە هیچ بوارێکدا زانیاریى ڕاستەقینە لە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان بشارێتەوە، لە دۆخێکى لەمجۆرەشدا گومانى گەندەڵى گەورە دەکرێت، لە کاتێکدا نەوت یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانى داهاتى هەرێمى کوردستانەو نرخەکەى لەسەرەتاى ساڵى (٢٠٢١)ەوە بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە.

پاڵپشت بە ماددەکانى (٦٨، ٦٩، ٧٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە ڕۆژى ١ى ١٢ى ٢٠٢١، بە واژۆى (٢٤) ئەندامى پەرلەمان، دۆسیەیەیەکى پرساندنمان لەسەر بەڕێز وەزیرى سامانە سروشتیەکان کردەوە، دەمانەوێت لەسەر کارەکانى خۆى و وەزارەتەکەى و ئەم سامانە گەورەو بەنرخەى خەڵکى کوردستان لێپرسینەوەى لەگەڵ بکەین، ئەگەر باوەڕمان بە وەڵامەکانیشى نەکرد، ئەوە داواى دەست لەکارکێشانەوەى دەکەین.

خەڵکى کوردستان لە دۆخێکى سەختى ژیاندان، خزمەتگوزارییەکان لە زۆر بواردا لە ئاستێکى خراپدان، بێکارى بووەتە هەڕەشەیەکى جیدى لەسەر ژیانى هاووڵاتیان بەتایبەت گەنجان، بەڵام حکومەت لە بوارى شەفافیەت لە بوارى داهات و خەرجیەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بۆ دوا دەگەڕێتەوەو هاوشێوەى حکومەتە زۆر گەندەڵەکان خۆى پیشان دەدات و ئامادە نیە یاساکانى پەیوەندیدار بە شەفافیەت و بەرپرسیارێتى جێبەجێ بکات، ئەمەش کوردستانى خستووەتە دۆخێکەوە کە ئایندەى دیار نەبێت و ژیانى خەڵک سەختتر بێت.

تێبینی‌: ئەو ئەندام پەرلەمانە بەرێزانەی‌ واژۆی‌ پرساندنەکەیان کردووە بریتین لە: (حەوت ئەندام لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى، پێنج ئەندام لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى، چوار ئەندام لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ، چوار ئەندام لە فراکسیۆنى گۆڕان، سێ ئەندامى سەربەخۆ، یەک ئەندامى فراکسیۆنى ئازادى).

عومەر عەبدوڵڵا فەتاح (عومەر گوڵپى)
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان
٢ى ١٢ى ٢٠٢١
تێبینى: بۆ بینینى دەقى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیەکە، کلیکى ئەم لینکە بکە:
 
عربي:

حول انعدام الشفافية في ملف النفط وايراداته، لقد وصلنا الى مرحلة (الاستجواب) وزير الثروات الطبيعية

بسبب عدم الشفافية في (مقدار النفط الصادر وايراداته، و مقدار النفط الصادر الذي يباع مسبقا، و عقود الشركات الخدماتية في مجال النفط) و الاحتكار في البنزين الذي سلم الوزارة للشركتين، لقد وصلنا الى مرحلة (استجواب) سيد وزير الثروات الطبيعية.

بعد اتخاذ متابعات برلمانية حول هذا الموضوع بطرق مختلفة، وزارة الثروات الطبيعية لم تستعد بكشف المعلومات المتعلقة بالنفط وايراداتها لنا ولشعب كوردستان، وهذا مخالف لجميع القوانين المعدة، وليس لاي وزير و وزارة ان تكمن المعلومات الحقيقية لبرلمان كوردستان ونوابه والمواطنين وخاصة في هذا الظروف الذي يشم رائحة الفساد في جميع المجال. علما ان النفط احد المصادر الرئيسية لارادات اقليم كوردستان وسعره في بداية (2021) قد ارتفعت الى اعلى مستوياته.

استنادا الى احكام المادة (68, 69، 70) من قانون منهج الداخلي لبرلمان كوردستان، يوم (1/12/2021) وبتوقيع (24) نائبا، اجرينا فتح ملف استجواب السيد وزير الثروات الطبيعية، ونريد من هذا الاستجواب ان يكشف لنا حقيقة عمله في الوزارة وعدم شفافية معلومات حول النفط كثروة عظيمة، واذا لم نقنع باجوبته نطلب من رئاسة البرلمان بسحب الثقة للوزير كمرحلة برلمانية اخيرا لمراقبة ومحاسبة اعمال الوزراء.

اليوم يعيش شعب كوردستان في مرحلة صعبة من الحياة، الخدمات في اغلب المجالات في اسوأ حالتها، والبطالة من اخطر المشكلات التي يعاني منها الشباب، والحكومة في مجال الشفافية في ايراداتها ترجع الى الخلف يوما بعدا يوم، ولم تستعد بتنفيذ القوانين المرتبطة بالشفافية وهذا قد وضعت كوردستان في مأزق الذي لايرى شعبها مستقبله، و حياة الانسان في اصعب حالاتها.

عمر عبدالله فتاح (عمر كولبي)
عضو برلمان اقليم كوردستان/العراق
2 كانون الاول 2021

English:

We have tabled an Interpellation Request against The KRG’s Minister of Natural Resources over the widespread corruption in the oil sector and oil revenues
We have launched an extensive investigation and monitoring on the KRG’s oil sector. We have submitted a formal request to the Kurdistan Parliament for an interpellation debate on the oil sector due to gross corruption in the amount of sold oil, oil revenues, selling oil reserves in the past, the contract of servicing companies and the monopolization of the KRG’s gasoline to two companies.

Following several parliamentary investigations on oil issue in different approaches, the Ministry of Natural Resources was not willing to disclose any data or information to us and to the people of Kurdistan regarding oil sector and its revenues. This move by the Ministry is contrary to all applicable laws and no minister has permissions to conceal information in any field from parliament, parliamentarians and citizens. Furthermore, rife corruption is widely suspected in such a situation since oil is one of the main sources of income in the Kurdistan Region and oil markets significantly witnessed price hikes since the beginning of 2021.

On the base of articles 68, 69, 70 of parliament's internal procedure, we have submitted a formal request to Parliament for the interpellation of Minister of Natural Resources. The request was signed by 24 members of parliament On October 1, 2021. We intend to closely question his actions and the ministry regarding this great and valuable wealth of the People of Kurdistan. If his answers were not completely convincing, we will ask him to resign immediately.

The people of Kurdistan are going through a difficult circumstance, public services are at a low level in many areas of life, and unemployment has become a serious threat to the lives of citizens, especially young people. However the government is bringing down the levels of income transparency day by day. The government appears to be absolutely identical to the extremely corrupted states around the world and is not willing to enforce laws related to transparency and accountability, which has put Kurdistan in a circumstance where the future is unknown and the daily life of people are getting harder every day.

Omar Abdullah Fattah (Gulpi)
Member of Kurdistan Parliament
December 2, 2021 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,547     ژمارەی میوان 394