بەدواداچوون بۆ ئەو سزایەى شارەوانى کە بەناوى (کرێى تر) دەیکات! (سۆرانی/ بادینی)
2021-11-30
259 جار خوێندراوەتەوە
 
ئەوەی لە پسوڵەیەکدا بەناوی (کرێی تر)! بۆ ئەو بەشداربووانەی ئاو کە پێوەریان نەبەستووە و لە مانگی دووی ئەمساڵەوە لەسەریان ئەژمارکراوە، هاتووەتەوە، نایاساییە، نایاساییە، نایاساییە، حکومەت فێڵی لە هاووڵاتی کردووەو لەبری (سزا) بەناوی (کرێی تر) لێیان وەردەگرێت!
 
سەیرە ئەم سیستمەی حکومەت: ئەوەی پێوەری بەستووە، لەسەروو (٤٥٠٠٠)دینار هەرچەند بەکاربهێنێت تەنانەت یەک ملیۆن دیناریش، هەر (٤٥٠٠٠) دیناری لێ وەردەگیرێت، ئەی خەیرە بۆ ئەو هاووڵاتیەی پێوەرەکەی نەبەستووە (٨٠٠٠٠)دینارتان بۆ هەر مانگێک بۆ نووسیوە؟ ئەوە سزا نیە چیە؟
 
ئێمە لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامین لە بەدواداچوون، هیوادارین وەزارەتی شارەوانی خۆی بە موڵکی هاووڵاتی بزانێت و لەنێوان بەرژەوەندی کۆمپانیاو هاووڵاتیدا بەرژەوەندی هاووڵاتی هەڵبژێرێت، هەروەها هیوادارین پابەندبێت بە یاسای ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١)، یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستان، کە لەو یاسایەدا هەموو ئەوەی پەیوەندی بە پێوەری ئاوەوە هەبوو لە پێشنیازەکە دەرمانهێناو ڕێگەمان نەدا ببێتە یاسا، ئەوەش بەهۆی خراپی کاری کۆمپانیاکان، خراپی پێوەرەکان، ناڕوونی گرێبەستەکان، خراپی دۆخی ئاو لە زۆرێک شارو شارۆچکە.
 
کۆتاشت ئەوەیە: هاوڕێیانمان لە لیژنەی شارەوانی ئەم ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆ کە لەگەڵ شارەوانی بگەنە ئەنجامێک ئەویش بە هەڵوەشاندنەوەی سزای (٤٠٠ تا ٨٠٠) هەزار دینار کە بۆ هاووڵاتی کراوە! هەروەها چاوەڕێین ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نووسراوەکەمان بداتەوە کە بە نووسراوی ژمارە (٤ /٣ /٢٨٦٧) لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢١ی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاراستەمان کردوون و داوای هەڵوەشانەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاومان کردووە.
 
با بەڕێز وەزیری شارەوانی وەڵام بداتەوە: بەدرێژایی ئەم هاوینە بە بەهای (٥٠ هەزار) دینار ئاوی داوە بە کەس و کاری شەهیدان لە چەمچەماڵ تا سزای (٨٠ هەزار) دیناریان بدات بۆ هەر مانگێک کە هێندێک هاووڵاتی بە (٨٠٠ هەزار) دینار سزا دراوە؟
 
پێم سەیرە، هەر بەڕاستی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانیان ئاگایان لە ژیانی هاووڵاتی هەژارە؟ ئەگەر یەک دۆست و لایەنگری حکومەت بڵێت بەڵێ ئاگادارن، من لێیان دەپرسم: ئەی بۆچی پسوڵەی سزای هەشت سەد هەزاری ئەبەنە بەردەرگای کەس و کاری شەهید لە چەمچەماڵ لە کاتێکدا یەکێک لە کێشە سەرەکیە گەورەکانی چەمچەماڵ بێ ئاوی یان کەمی ئاوە؟ ئەی بۆ سزای هەژارانی حاجیاواو چوارقوڕنە دەدەن؟ بۆ یەخەی خەڵکی ئاکرێ و کۆیە دەگرن و سزایان دەدەن؟ بۆ لەپای ئاوی پیسی دەربەندیخان لە بری داوای لێبوردن پسوڵەی سزایان بۆ دەکەن؟
 
بەردەوامین لە بەدواداچوون
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١٨ی ١١ی ٢٠٢١
 
بادینی:
 
وەزارەتا شارەوانی دناڤبەرا بەرژەوەندیا هاووڵاتیان و بەرژەوەندیا کۆمپانیایان، دێ کیژان هەلبژێریت؟
 
ئەوا د پسولەیەکێدا ب ناڤێ (کرێیەکا دیتر)! بۆ وان پشکدارێن ئاڤێ کۆ پیڤەرێ ئاڤێ نەگرێدای و ژ هەیڤا دوو یا ئەڤ ساڵە ل سەر وان هاتیە هەژمارتن، و نوکە بۆ هاووڵاتیان زڤڕیە و دڤێت بدەن! نەیاسایی یە! نەیاسایی یە! نەیاسایی یە! حکومەتێ فێڵ ل هاووڵاتیان کریە و ل شوینا (سزا)ی ب ناڤێ (کرێیەکا دیتر) ژ خەلکی وەردگریت!
 
سەیرە ئەڤ سیستەمێ حکومەتێ: ئەڤ هاووڵاتیێ پیڤەرێ ئاڤێ گرێدای، د سەر (٤٥٠٠٠) دیناران، هەر چەند بکاربینیت هەتا ئێک ملیون دینار ژی بیت، هەر (٤٥٠٠٠) دینار ژێ دهێتە وەرگرتن، پا خێرە بۆ هاووڵاتیەکێ کۆ پیڤەرێ ئاڤێ نەگرێدای (٨٠٠٠٠) دینار هەوە بۆ نڤێسایە؟ ئەگەر ئەڤە سزا نەبیت پا چییە؟
 
ئەم ل سەر ئەڤی بابەتی بەردەوامین د دیڤچوونێدا، هیڤیدارین وەزارەتا شارەوانی خۆ ب مولکێ هاووڵاتیان بزانیت و دناڤبەرا بەرژەوەندیا کۆمپانیا و بەرژەوەندیا هاووڵاتیان، بەرژەوەندیا هاووڵاتیان هەلبژێریت، هەروەسا هیڤیدارین پابەند بیت ب یاسایا ژمارە (٤) یا ساڵا (٢٠٢١)ێ، یاسایا پاراستنا پرۆژە و تۆڕێن ئاڤێ و ئاڤەڕویان ل هەرێما کوردستانێ، کۆ د وێ یاسایێدا هەمی ئەوا پەیوەندی ب پیڤەرێ ئاڤێڤە هەبوو دناڤ وێ پێشنیازێدا مە ئینایە ژدەرڤە و مە ڕێک نەدا ببیتە یاسا، ئەو ژی ژ ئەگەرێ خرابیا کارێ کۆمپانیایان، خرابیا پیڤەرێن ئاڤێ، نەروونیا گرێبەستان، خرابیا دوخێ ئاڤێ ل گەلەک باژێر و باژێڕکان.
 
دوماهی ژی ئەڤەیە: هەڤاڵێن مە ل لیژنەیا شارەوانی ئەڤ ئەرکە دانایە ل سەر ملێن خۆ کۆ دگەل شارەوانیێ بگەهنە ئەنجامەکی، ئەو ژی ب هەلوەشاندنا سزایێ (٤٠٠ هەتا ٨٠٠) هزار دیناران کۆ بۆ هاووڵاتیان هاتیە ڤەبڕین! هەروەسا چاڤەڕێینە کۆ ئەنجومەنێ وەزیران بەرسڤا نڤێسارا مە بدەت کۆ ب نڤێسارا ژمارە (٤ / ٣ / ٢٨٦٧) ل ١٤ێ ٩ێ ٢٠٢١ێ، یا سەروکایەتیا پەرلەمانی کۆ مە ئاراستە کریە و داخوازا هەلوەشاندنا سزایا نەگرێدانا پیڤەرێ ئاڤێ کریە.
 
بلا بەڕێز وەزیرێ شارەوانیێ بەرسڤ بدەت: ئەرێ ب درێژاهیا ئەڤێ هاڤینێ ب بهایێ (٥٠ هزار) دیناران ئاڤ دایە کەس و کارێن شەهیدان ل چەمچەماڵێ هەتا ب (٨٠ هزار) دیناران بۆ هەر هەیڤەکێ وان سزا بدەت؟ کۆ هندەک هاووڵاتی ب (٨٠٠ هزار) دیناران هاتینە سزا دان!
 
بۆ من یا سەیرە، هەر ب ڕاستی سەرۆک و جێگرێ سەروکێ حکومەتێ و وەزیرێن وان ئاگەهـ ژ ژیانا هاووڵاتیێن هەژار هەیە؟ ئەگەر دۆست و لایەنگرەکێ حکومەتێ بێژیت: بەلێ د ئاگەهدارن، ئەز دێ پرسیارێ ژێ کەم: ئەرێ بۆچی پسولەیا سزایا هەشت سەد هزاری دبەنە لبەر دەرگەهێ کەس و کارێن شەهیدان ل چەمچەماڵێ، د دەمەکیدا ئێک ژ ئاریشەیێن سەرەکی یێن مەزن ل چەمچەماڵێ بێ ئاڤی یان کێم ئاڤی یە؟ پا بۆچی هەژارێن حاجیاوا و چوارقورنە سزا ددەن؟ بۆچی بەر سینگێ خەلکێ ئاکرێ و کۆیە دگرن و سزا ددەن؟ بۆچی ل شوینا ئاڤا پیس یا دەربەندیخانێ کۆ داخوازا لێبورینێ ژێ بکەن، پسولەیا سزایێ بۆ دبەن؟
 
بەردەوامین ل دیڤداچوونێ
 
عومەر گوڵپی
ئەندامێ پەرلەمانێ کوردستان
١٨ێ ١١ێ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,295     ژمارەی میوان 1