بەدواداچوون بۆ توندوتیژییەکان بەرانبەر قوتابیان و بانگهێشتى بەرپرسانى حکومەت
2021-11-29
52 جار خوێندراوەتەوە
سەبارەت بە توندوتیژیەكان بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ دەكەین
 
لەسەر توندوتیژییەکان و دەستگیرکردن و ئازاردان‌و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان‌و قوتابیان‌و شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆو پەیمانگاکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوەو بڵاوەپێکردنی‌ خۆپیشاندانەکان بە زەبری‌ هێز لە ڕۆژانی‌ ڕابردوودا، بە واژۆی‌ (٢٠) ئەندامی‌ پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە (جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت) و (وەزیری‌ ناوخۆ) بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکات، با ئەو بەرێزانە بێن لە هۆڵی‌ پەرلەمانەوە لە ڕێگەی‌ نوێنەرەکانی‌ خەڵکەوە وەڵامی‌ هاووڵاتیان بدەنەوە سەبارەت بە توندوتیژیەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.
 
خۆپیشاندان‌و گردبوونەوەی‌ ناڕەزایی‌ مەدەنیانەو ئاشتیانەی قوتابیان مافێکە بە یاساو دەستور دەستەبەرکراوە بۆیە حکومەت‌و دامەزراوەو هێزەکانی‌ ئەبێت مافی‌ گردبوونەوەو ناڕەزایی‌ چین‌و توێژەکان بپارێزن‌و پارێزەری‌ سەلامەتی‌ ئەو کەسانەبن کە بۆ داوای‌ مافەکانیان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن‌و ناڕەزایی‌ دەردەبڕن، نەوەک بە پێچەوانەوە.
 
 
ئەوەی‌ مافی‌ خەڵک بێت، نە کۆن ئەبێت نەکەس ئەتوانێت دەستی‌ لێ هەڵگرێت، نە بێزارو ماندووش ئەبین لە داواکردن‌و بەدواداچوونی‌، بۆیە بەردەوام دەبین.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٩ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 9
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net