ڕاگەیەنراوێک لەسەر بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندان بە زەبرى هێزو ڕەشبگیرى(کوردى، English)
2021-12-25
240 جار خوێندراوەتەوە
" لە هەر ئازارو ئەشکەنجەیەک، کە ڕووبەڕووی قوتابیان ببێتەوە، ڕاستەوخۆ سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارن"
 
بە توندی سەرکۆنەی هەڵمەتی ڕەشبیگیریی و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی قوتابیان بە زەبری هێز دەکەم.
 
خۆپیشاندانی مەدەنیانەو ئاشتیانەی قوتابیان مافێکە بە یاساو دەستور دەستەبەرکراوەو کۆکرنەوەی هێزو ڕەشبگیریی گەنجی قەڵەم بەدەست بەڵگەی لاوازی و دەستەوسانی حکومەت و دەسەڵاتە لە وەڵامدانەوەی داوای ڕەوای قوتابیان کە دەرماڵەکەیانە.
 
بەپێی یاسا تەنها هێزێک مافی مامەڵەی هەبێت لەگەڵ خۆپیشاندانەکان هێزی چالاکیە مەدەنیەکانە کە بۆ پاراستنی خۆپیشاندانەکان و موڵک و ماڵی گشتیە، بۆیە دەپرسین کۆکردنەوەی هێزی جۆراو جۆری سەربازی و جوڵەپێکردنی هەمەرو ئۆتۆمبیلی سەربازی و جێگیرکردنیان لە دەرگای کۆلێج و پەیمانگاکان ترسە لە چی و لە پێناوی چیە؟ ئایا باشتر نیە دەسەڵات لە بری خەرجکردنی ئەو هەموو پارەیە لە گازی فرمێسک ڕێژو فیشەک و جوڵەی هێز، پارەکان بۆ وەڵامی داوای قوتابیان تەرخان بکات؟
 
لە هەر ئازارو ئەشکەنجەیەک، کە ڕووبەڕووی قوتابیان ببێتەوە، ڕاستەوخۆ سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بە بەرپرسیار دەزانین، داواشیان لێ دەکەین بە زوویی ئەو قوتابی و مامۆستاو گەنجانە ئازاد بکەن کە هێزەکانیان دەستگیریان کردوون و دۆخی بە سەربازگەکردنی بەردەم زانکۆو پەیمانگاکان کۆتایی پێبهێنن.
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ
٢٥ی ١١ی ٢٠٢١
 
"KRG Prime Minister and his deputy are directly responsible for any suffering and any punishment that students face".
 
I strongly condemn the campaign of arbitrary arrest and dispersal of peaceful student protesters by brutal force.
 
The civil and peaceful protests of students are a right provided by law and constitution, therefore, deploying security forces and arbitrary detention of holding-pen young people clearly shows the weakness and incompetence of government and authorities with regard to responding to the students' legitimate demands for their funds.
 
According to the law, only a group among the security forces has the right to deal with the demonstrations, which is the riot police and they protect the protests and public property. Therefore, we logically ask what the purpose of deploying various military forces, moving various military vehicles and stationing them at the gates of university colleges and institutes? Isn't it better for the authorities to allocate enough money to respond to students' demands instead of spending all that cash on tear gas, rubber bullets and deploying military forces.
 
In any suffering or any punishment incident that students confront, we directly hold KRG Prime Minister and his deputy accountable, and we call on them to release the students, teachers and young people who have been recently arrested by their forces immediately and put an end to the militarization of universities and institutes.
 
Omar Gulpi
Member of Kurdistan parliament
November 25, 2021

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,760     ژمارەی میوان 91