پێشنیازە بڕیارى خەرجکردنى دەرماڵەى قوتابیانى زانکۆو پەیمانگامان پێشکەشکرد
2021-11-23
416 جار خوێندراوەتەوە
چارەسەری‌ گونجاوو خێرا بۆ کێشەی‌ دەرماڵەی‌ قوتابیان پێشکەشکرا
 
 
رۆژی‌ سێشەممە، ٢٣ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١، بە واژۆی‌ (٣٦) ئەندامی‌ پەرلەمان، پاڵپشت بە ماددەکانی‌ (٧٨ و ٨٢) لە پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ پەرلەمان، پێشنیازە بڕیاری‌ (خەرجکردنی‌ دەرماڵەی‌ قوتابیانی‌ زانکۆ) پێشکەش بە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کراو پێویستە لەماوەی‌ (١٥)ڕۆژدا ببێتە بڕیار.
پیشنیازە بڕیارەکە لە چوار ماددە پێکهاتووە، بەپێی‌ یەکێک لە ماددەکانی‌ حکومەت پابەند دەبێت بە خەرجکردنی‌ دەرماڵەی‌ قوتابیانی‌ زانکۆ لە داهاتی‌ وەزارەتی‌ خویندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌، بەمجۆرە پێویست ناکات پەرلەمان بۆچوونی‌ حکومەت وەرگرێت‌و ڕاویژی‌ پێبکات.
 
 
هیوامان وایە دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان بە ڕۆڵی‌ مێژوویی‌ خۆی‌ هەستێت لە وەڵامدانەوەی‌ گەنجانی‌ زانکۆ کە داوای‌ مافی‌ ڕەوای‌ خۆیان دەکەن.
 
 
ئەو بەرێزانەی‌ واژۆی‌ پێشنیازە بڕیارەکەیان کردووە بریتین لە: (عومەر گوڵپی‌، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی‌، سەلمە فاتیح، عەلی‌ حەمەساڵح، سیروان بابان، د.ئیسماعیل سگێری‌، عوسمان عەلی‌ ئیسماعیل، ئەبوبەکر هەڵەدنی‌، سەرچنار ئەحمەد، د.هەورامان گەچێنەیی‌، هەژان حەسەن کوێستانی‌، بەدریە ئیسماعیل، ڕووپاک ئەحمەد، هڵز ئەحمەد موحەممەد، موسلیم عەبدوڵڵا ڕەسوڵ، گوڵستان سەعید، مەم بورهان قانیع، شادی‌ نەوزاد، بەڵێن ئیسماعیل، شیرین یونس، ڕۆژان حەمەکەریم، مەلا ناصر، زیکری‌ زێباری‌، ڕاهی‌ ڕەهبەر، عەباس فەتاح، عوسمان سێدەری‌ی، دابان موحەممەد، حسین، ڕزگار موحەممەد نەگرەیی‌، گۆران عومەر عەلی‌، د.شایان کاکە ساڵح، شیرین ئەمین، هاوڕێ مەلا ستار، کاروان گەزنەیی‌، فەیسەڵ عەباس، لوقمان وەردی‌، یاسین خزر).
 
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٣ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,060     ژمارەی میوان 137