بەدواداچوون بۆ یەکەى نیشتەجێبوون بۆ هەژارو کەمدەرامەت و کرێچییەکان
2021-11-17
296 جار خوێندراوەتەوە
 
بە پێی‌ حوکمەکانی‌ یاسای‌ ژمارە (٧)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٠٨)، ئەرکی‌ حکومەتە یەکەی‌ نیشتەجێبوون بۆ خێزانەکان بەتایبەت خێزانە هەژارەکان و کەمدەرامەتەکان دابین بکات، بەڵام هەزاران خێزان کرێچین‌و زیاتر لە هەشت ساڵیشە حکومەت لەم بوارەدا دەستەوسانە.
 
لە ساڵی‌ (٢٠١٤)ەوە ژمارەیەک پڕۆژە بۆ دروستکردنی‌ یەکەی‌ نیشتەجێبوون چوونە بواری‌ جێبەجێکردنەوە، بەڵام بە پاساوی‌ قەیرانی‌ دارایی‌ تا ئێستا ئەو پڕۆژانە وەستاون‌و دیار نییە حکومەت کەی‌ دەست بە تەواوکردنیان دەکات، بەتایبەت هێندێکیان زیاتر لە پێنج ساڵە تەواوبوون‌و تەنها بەهۆی‌ دابین نەکردنی‌ خزمەتگوزارییەوە دابەش ناکرێن بەسەر هەژاراندا کە بەکارنەهێنانی‌ ئەم شوقەو یەکەی‌ نیشتەجێبوونانە دەبێتەهۆی‌ بەهەدەردانی‌ سامانی‌ گشتی‌‌و زیاتر خراپبوونیان بەجۆرێک کە هێندێک لەوانە هێشتا دابەش نەکراون‌ پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە!
 
لە سیتەک‌و زڕگوێز لە سلێمانی‌ (١٥٠٠) یەکەی‌ نیشتەجێبوون تەواوکراون بەڵام حکومەت خزمەتگوزارییان بۆ دابین ناکات تا بەکاربهێنرێن، هەروەها لە هەولێر ٣٩٦ یەکەو لە ئیدارەی‌ سۆران ١٤٤ یەکە بەهەمان شێوە تەواو بوون‌و بەهۆی‌ نەبوونی‌ خزمەتگوزارییەوە دابەش نەکراون‌و خەریکە دەبن بە کەلاوە!
 
ئەمە بێجگە لە پڕۆژەی‌ دروستکردنی‌ (٩١٤٨) یەکە لە شارو شارۆچکە جیاجیاکان کە لە ساڵی‌ (٢٠١٤)ەوە کارکردن تیایاندا وەستاوەو تەواو نەکراون.
 
لە سەرەتای‌ ساڵی‌ (٢٠٢١)ەوە دۆخی‌ دارایی‌ حکومەت باشبووەو پاساوێک بەناوی‌ قەیرانی‌ داراییەوە نەماوە، بەڵام حکومەت هیچ پلان‌و بەرنامەیەکی‌ نیە بۆ دابین کردنی‌ یەکەی‌ نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان بەتایبەت تەواوکردنی‌ ئەم پڕۆژانەی‌ لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان.
 
ئەگەرچى ژمارەى کرێچى یان ئەو خێزانە کەمدەرامەت و هەژارانە دیار نییە کە خاوەنى یەکەى نیشتەجێبوون نین، بەڵام هەزاران گەنج دەچنە ژیانی‌ هاوسەرگیرییەوە، یان دەیانەوێت بچنە ژیانی‌ هاوسەرگیرییەوە، بەڵام لەژێر بارێکی‌ سەختی‌ بژێوی ژیاندان، لەلایەک لە پرۆسەی‌ هاوسەرگیری‌ حکومەت هیچ پشتیوانیەکی‌ نیە، لەلایەکی‌ ترەوە لەم دۆخی‌ بێکارییەدا ئەبێت ژیانی‌ کرێچێتی هەڵبژێرن، ئەمە بێجگە لەو هەزاران خێزانەی‌ کە لە بری‌ ئەوەی‌ بە پارەی‌ کرێکاریی خزمەتی‌ منداڵەکانی‌ بکات ئەبێت بیداتە کرێ، تا سایەیەکی‌ دەست کەوێت لە گەرمای‌ هاوین‌و سەرماو بارانی‌ زستان منداڵەکانى بپارێزێت.
 
بۆ بەدواداچوونی‌ ئەم پرسە گرنگەی‌ ژیانی‌ خەڵک، وێڕای‌ بەدواداچوونی‌ پێشووم لە کۆتایى ساڵى ڕابردوو، بەنووسراوی‌ ژمارە (پ ١٥٠) لە (١٧ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١)، جارێکیتر داوام لە حکومەت کرد بەرنامەو پلانی‌ خۆی‌ لەم بوارە ڕوون بکاتەوە، دۆخی‌ دارایی‌ باش بووە، بۆچی‌ پارە بۆ دابینکردنی‌ ئاوو کارەباو شەقام‌و ئاوەڕۆ بۆ ئەو یەکانەی‌ تەواوبوون دابین ناکات تا هەژارەکان سودی‌ لێ وەرگرن؟ پاشان بەرنامەو پلانی‌ چییە بۆ تەواوکردنی‌ ئەو پڕۆژانەی‌ وەستاون؟ ئەمە لە دۆخێکدا کە دەرفەتی‌ باش دەدرێت بە وەبەرهێنەران بۆ دروستکردنی‌ یەکەی‌ گرانبەها لەسەر حسابی‌ هەژارەکان کە زۆرینەی‌ دەرفەتەکانیش گەندەڵی‌‌و مەحسوبیەت‌و کۆمپانیای‌ حزبی‌‌و نزیک لە حزبن!
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٧ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١
 
بادینی:
 
هەتا کەنگی خەلک د وەڵاتێ خۆ دا کرێچی بیت؟ پلان و بەرنامەیێ حکومەتێ چییە بۆ پشتەڤانیا هەژارێن کرێچی؟
 
لدویڤ حوکمێن یاسایا ژمارە (٧) یا ساڵا (٢٠٠٨)ێ، ئەرکێ حکومەتێ یە یەکەیێن نیشتەجێبوونێ بۆ خێزانان ب تایبەتی خێزانێن هەژار و کێم دەرامەت دابین بکەت، بەلێ هزاران خێزان کرێچینە و پتر ژ هەشت ساڵایە حکومەتێ د ئەڤی بواریدا چ نەکریە و ڕاوەستایە.
 
ل ساڵا (٢٠١٤)ێ هەتا نوکە ژمارەیەکا پرۆژەیان بۆ دروستکرنا یەکەیێن نیشتەجێبوونێ چوونە د بوارێ جێبەجێکردنێدا، بەلێ ب بەهانەیا قەیرانا دارایی هەتا نوکە ئەو پڕوژە ڕاوەستیاینە و دیار نینە کا دێ کەنگی حکومەت دەست ب تمامکرنا وان کەت، ب تایبەتی هندەک ژ وان پتر ژ پێنج ساڵانە یێن تمام بووین و بتنێ ژبەر ئەگەرێ دابیننەکرنا خزمەتگوزارییان ناهێنە دابەش کرن ل سەر هەژاران، کۆ بکارنەئینانا ئەڤان شووقە و یەکەیێن نیشتەجێبوونێ دبیتە ئەگەرێ ب هەدەردانا سامانێ گشتی و پتر خراببوونا وان، ب شێوەیەکی کۆ هندەک ژ وان هێشتا نەهاتینە دابەش کرن پێدڤی ب چاککرنێ هەیە!
 
ل سیتەک و زڕگوێز ل سلێمانیێ (١٥٠٠) یەکەیێن نیشتەجێبوونێ هاتینە تمام کرن، بەلێ حکومەت خزمەتگوزاریان بۆ دابین ناکەت داکۆ بهێنە بکارئینان، هەروەسا ل هەولێرێ ٣٩٦ یەکە و ل ئیدارەیا سۆران ١٤٤ یەکە ب هەمان شێوە تمام بووینە و ب ئەگەرێ نەبوونا خزمەتگوزاریان نەهاتینە دابەش کرن و هند نەمایە دێ بنە کاڤل!
 
ئەڤە ژبلی وێ چەندێ کۆ ل پروژەیێ دروستکرنا (٩١٤٨) یەکەیان ل باژێر و باژێڕکێن جودا جودا ژ ساڵا (٢٠١٤) هەتا نوکە کار تێدا ڕاوەستیایە و نەهاتینە تمام کرن.
 
ل دەستپێکا ساڵا (٢٠٢١)ێ هەتا نوکە بارودوخێ دارایی یێ حکومەتێ باش بوویە و چ بەهانەیەک ب ناڤێ قەیرانا دارایی نەمایە، بەلێ حکومەتێ چ پلان و بەرنامەیەک نینە بۆ دابینکرنا یەکەیێن نیشتەجێبوونێ بۆ هاووڵاتیان ب تایبەتی تمام کرنا وان پروژەیێن ل سەر مە ئاماژە پێ دای.
 
هەر چەندە ژمارەیا کرێچیان یان ئەو خێزانێن کێم دەرامەت و هەژار دیار نینە کۆ خودانێ یەکەیێن نیشتەجێبوونێ نینە، بەلێ هزاران گەنج دچنە د ژیانا هەڤژینیێدا، یان دڤیت بچنە د ژیانا هەڤژینیێدا، بەلێ ل بن بارەکێ دژوارێ بژێویا ژیانێدانە، ژ لایەکی د پروسەیا پێکئینانا هەڤژینیێدا حکومەتێ چ پشتەڤانییەک بۆ وان نینە، ژلایەکێ دیتر د ئەڤی بارودوخێ بێ کاریێدا دڤیت ژیانا کرێچیاتیێ هەلبژێرن، ئەڤە ژبلی وان هزاران خێزانێن کۆ ل شوینا ب پارەیێ کرێکاریێ خزمەتا زاروکێن خۆ بکەن، دڤێت بدەنە کریێ، داکۆ جهەک بدەست بکەڤیت کۆ زاروکێن خۆ ژ گەرما هاڤینێ و ژ سەرما و بارانا زڤستانێ بپارێزن.
 
بۆ دویڤداچوونا ئەڤی بابەتێ گرنگێ ژیانا خەلکی، زێدەباری دویڤداچوونا من یا ساڵا بوری، ب نڤێسارا ژمارە (پ ١٥٠) ل (١٧ێ ١١ێ ٢٠٢١)، جارەکا دیتر من داخواز ژ حکومەتێ کر بەرنامە و پلانا خۆ لدور وێ چەندێ روون بکەت، بارودوخێ دارایی باش بوویە، بوچی پارە بۆ دابینکرنا ئاڤ و کەهرەب و جادە و ئاڤەڕویان بۆ وان یەکەیێن هاتینە تمام کرن ناهێتە دابینکرن داکۆ هەژار مفایێ ژێ ببینن؟ پاشان بەرنامە و پلانا حکومەتێ چییە بۆ تمامکرنا وان پرۆژەیێن هاتینە ڕاوەستاندن؟ ئەڤە د دەمەکیدا کۆ دەلیڤەیێن باش دهێنە دان بۆ وەبەرهێنەران بۆ دروستکرنا یەکەیێن گرانبەها ل سەر حسێبا هەژاران کۆ پتریا وان دەلیڤەیان ژی گەندەڵی و مەحسوبیەت و کومپانیایێن حزبی و نێزیک ژ حزبێنە!
 
عومەر گوڵپی
ئەندامێ پەرلەمانێ کوردستانێ
١٧ێ ١١ێ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 294,019     ژمارەی میوان 216