بەدواداچوون بۆ تەندروستى منداڵان و داواى قەدەغەکردنى ڕیکلام بۆ چپس
2021-11-16
240 جار خوێندراوەتەوە

بە نووسراوى ژمارە (١٠٧) لە ڕۆژى سێشىەممە، ١٦ى ١١ى ٢٠٢١، داوامان کرد وەزارەتى ڕۆشنبیرى ڕیکلامکردن بۆ چپس لە دامەزراوە میدیاییەکان و سەکۆکانى ڕیکلام قەدەغە بکات، ئەوەش بەهۆى زیانە زۆرەکانى خواردنى چپس بۆ تەندروستى مرۆڤ بەشێوەیەکى گشتى و بەتایبەت بۆ منداڵان.

دەقى ناوەرۆکى یاداشتەکە:

بەشێوەیەکى گشتى پزیشکان و ڕێنماییکارانى تەندروستى ڕێنمایى دایکان و باوکان دەکەن کە منداڵەکانیان بپارێزن لە خواردنى چپس(chips)، هەروەک ژمارەیەکى زۆر لە لێکۆڵینەوەى زانستى باس لە خراپی و زیانەکانى چپس دەکەن بۆ تەندروستى مرۆڤ بەتایبەت بۆ تەندروستى منداڵان، بەڵام لە زۆربەى تەلەفزیۆن و هۆیەکانى ڕاگەیاندن و ڕووبەرێکى زۆرى سەکۆکانى ڕیکلام، بەردەوام ڕیکلام بۆ چپس دەکرێت، چ بەرهەمى کارگەکانى ناوخۆ یان بەرهەمى بیانى، ئەمەش پێچەوانەى یاساو تەندروستى گشتیە.

هەربۆیە پاڵپشت بە ماددەى (٣) لە یاساى ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠١٩)، یاساى رێکخستنى ڕیکلامى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان، داوا لە بەڕێزتان دەکەم ئەم نووسراوەم ئاراستەى (وەزارەتى ڕۆشنبیریى و لاوان) بکەن بەمەبەستى دەرکردنى بڕیارێک و رێگریکردن و قەدەغەکردنى ڕیکلامکردنى دەزگا میدیاییەکان بۆ خواردنى چپس (chips)، ئەوەش بەهۆى زیانە زۆرەکانى بۆ تەندروستى مرۆڤ و بەتایبەت تەندروستى منداڵ.

لەگەڵ ڕێز

عومەر گوڵپى

ئەندامى پەرلەمانى کوردستان

١٦ى ١١ى ٢٠٢١


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 299,238     ژمارەی میوان 121