بۆ بەهاناوەچووونی‌ کۆچبەران، نامەیەکم ئاراستەی‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ مافی‌ مرۆڤ لە پەرلەمانی‌ ئەوروپا کرد
2021-11-13
284 جار خوێندراوەتەوە
 
لەگەڵ ڕوونکردنەوەی‌ هۆکارەکانی‌ کۆچی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە هاووڵاتیانی‌ کوردستان‌و دۆخی‌ سەختی‌ ژیانیان لە سنوری‌ نێوان هەردوو وڵاتی‌ بیلاڕوس‌و پۆڵەندا، نامەیەکم ئاراستەی‌ بەڕێز خاتوو ماریا ئەرینا، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ مافی‌ مرۆڤ لە پەرلەمانی‌ ئەوروپا کرد.
 
لەو نامەیەدا بێجگە لە ئاماژەدان بە هۆکارەکانی‌ کۆچی‌ ژن‌و منداڵ‌و گەنجی‌ کورد، داوام لە خاتوو ماریا کرد لە ڕوانگەی‌ ستراتیجی‌ کاری‌ لیژنەکەی‌ بۆ پاراستنی‌ مافەکانی‌ مرۆڤ لە ناوخۆو دەرەوەی‌ وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا، بەهانای‌ هاووڵاتیانی‌ کۆچبەرەوە بچن کە داوای‌ پێدانی‌ مافی‌ پەنابەری‌ دەکەن لە وڵاتانی‌ ئەوروپاو لە ئێسەدا ژیانیان لە مەترسیدایە.
 
هەر لەو نامەیەدا، بە جیدی‌ باسی‌ ئەو مەترسیانەم کردووە کە لەکاتی‌ مانەوەو بەردەوامی‌ دۆخەکە ڕووبەڕووی‌ کۆچبەران دەبێتەوە، بەتایبەت هوشداریم داوە لە مەرگەسات‌و دۆخی‌ تراژیدیی‌ لەکاتی‌ نزمبوونەوەی‌ زیاتری‌ پلەکانی‌ گەرماو بارینی‌ بەفرو باران.
 
هەروەها داوامکرد کاربکات بۆ جیاکردنەوەی‌ دۆسیەی‌ ئەم کۆچبەرانە لە دۆسیە سیاسییەکانی‌ نێوان وڵاتی‌ بیلاڕوس‌و وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
١٢ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 294,573     ژمارەی میوان 630