گەیاندنى داواو خەمى گەنجانى کۆچکردوو و پەیامى فراکسیۆنى کۆمەڵ لەسەر ئەو کێشەیە
2021-11-09
298 جار خوێندراوەتەوە

 

ڕۆژی‌ سێشەممە، ٩ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢١، وەک فراکسیۆنی‌ کۆمەڵ لەبەردەم بینای‌ پەرلەمانی‌ کوردستان چالاکییەکمان ئەنجامدا، ئەویش گەیاندنی‌ پەیامی‌ پڕ ئازارو تراژیدیای‌ گەنجان‌و کۆچبەرانی‌ کورد بوو بەتایبەت لەسەر سنوری‌ بیلاڕوس‌و پۆڵەندا.
 
لەو چالاکییەدا کە پێش دەستپێکی‌ کۆبوونەوەی‌ ژمارە (٦)ی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بوو، لە کۆنگرەیەکی‌ ڕۆژانەوانیدا ئەمانەمان خستەڕوو:
 
١ـ کێشەی‌ گرفتی‌ کۆچی‌ گەنجان‌و ژیانی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ کە لە سنوری‌ هەردوو وڵاتی‌ بیلاڕوس‌و پۆڵەندا ماونەتەوە.
٢ـ داواکردن لە حکومەت کە لەوە زیاتر بێباک نەبێت لە ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌‌و سنورێک بۆ گەندەڵی‌‌و خۆرخکاریی‌‌و ستەم‌و نادادگەریی‌ بهێنێت‌و خێرو بێری‌ کوردستان بۆ گەنجانی‌ وڵات‌و ڕەخساندنی‌ هەلی‌ کارو خزمەتگوزاریی‌ بەکاربهێنێت.
٣ـ داوامان لە هەرسێ سەرۆکایەتی‌ هەرێم، حکومەت، پەرلەمان کرد بە زووترین کات هەوڵی‌ بە هاناوەچوونی‌ ڕاستەوخۆی‌ منداڵان‌و ژنان‌و هاووڵاتیانەوە بچن‌و ژیانیان بپارێزن.
٤ـ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان بە زووترین کات کۆبوونەوەیەک ڕێک بخات بۆ گفتوگۆی‌ کێشەی‌ کۆچی‌ بە لێشاوی‌ گەنجان‌و کۆتایهێنان بەو هۆکارانەی‌ بوونەتە هۆی‌ ئەوەی‌ هاووڵاتیان نیشتیمانیان بەجێبهێڵن کە بێکاری‌‌و هەژاری‌‌و بەرتەسککردنەوەی‌ ئازادی‌ بەشێک لە هۆکارەکانن.
 

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,699     ژمارەی میوان 504