بەشدارى ناڕەزایى و گردبوونەوە فەرمانبەرانى گرێبەست و پشتیوانى داواکانیان
2021-11-03
267 جار خوێندراوەتەوە
فشارو ناڕەزایی جیدی، دەتوانێت بڕیارو سیاسەتی هەڵە بگۆڕێت"
 
بەشداری گردبوونەوەو ناڕەزایی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەڵەبجەی شەهید.
 
داوای فەرمانبەرانی گرێبەست داوایەکی یاساییەو ئێمە پشتیوانی دەکەین، لە ڕابردووشدا بە نووسراوی فەرمی چەندین جار فشارمان کردووە، هەروەها داوای ڕوونکردنەوەو پلان و بەرنامەی حکومەتمان کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کێشەیە، هەتا ئێستا حکومەت هیچ پلان و بەرنامەیەکی نیە بۆ وەڵامدانەوەی داوای ڕەوای فەرمانبەرانی گرێبەست.
 
بە پێی ڕێنماییەکانی حکومەت خۆی، پێویستە دوای سێ ساڵ فەرمانبەری گرێبەست بکرێتە هەمیشەیی، بەڵام خزمەتی هێندێک لە فەرمانبەران گەیشتووەتە پانزە ساڵ و تا ئێستا هەر بە گرێبەست کار دەکەن.
 
فەرمانبەری گرێبەست بە هەمان تواناو بڕوانامەو تایبەتمەندی و سەعات و ڕۆژی کاری فەرمانبەری هەمیشەیی کار بۆ حکومەت دەکات، بەڵام حکومەت تەنها نیوەی مافەکانی پێ ڕەوا دەبینێت، تەنانەت ئەو منداڵانەی دایکیان فەرمانبەری گرێبەستە هەمان ئەو مافەی دایکێکیان نیە کە فەرمانبەری هەمیشەییە.
 
بەردەوامی گرێبەستەکان و درێژکردنەوەیان بۆ ساڵانی زۆر، ستەمێکی ڕوونەو ناچێتە چوارچێوەی هیچ یاسایەکەوە.
 
دۆخی دارایی حکومەت باشەو پاساوی خراپی دۆخی دارایی ڕاست نیە، بێجگە لەوەی بە پێی خەمڵاندنێک بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان بارگرانی دارایی دروست ناکات، ئەوەی کێشەیە گەندەڵی و جێبەجێ نەکردنی یاساکان و نەگەڕانەوەی هەموو داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی.
ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و فشار.
 
عومەر گوڵپی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٣١ی ١٠ی ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,882     ژمارەی میوان 134