لە نووسینگەی هەڵەبجەی شەهیدی پەرلەمان، لەگەڵ خوشکم خاتوو سەرچنار، پێشوازی و پشتیوانی لە قوتابیانی دەرچووی دوانزەی ئامادەیی کە بەهۆی هەڵەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو نەبوونی پلان و بەرنامەی نیشتیمانی حکومەت، ستەمیان لێکراوە.
لە کۆی نزیکەی ٦٢ هەزار کورسی خوێنندنی زانکۆو پەیمانگا، تەنها نزیکەی ٢٦ هەزار کورسی حکومی بێبەرانبەر تەرخانکراون، ئەوانیتر تەرخانن بۆ پارە لە نێوان زانکۆی حکومی و زانکۆی ئەهلی.
ئێمە دژی بە پارەکردنی خوێندنی زانکۆو پەیمانگاین، لە کاتێکدا دەستوور لەسەر حکومەتی پێویست دەکات کورسی خوێندن بێ بەرانبەر بۆ قوتابیان تەرخان بکات و دەرفەتی گونجاو بڕەخسێنێت.
عومەر گوڵپی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان
٣١ی ١٠ی ٢٠٢١