دژی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاین، پێمان وایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بێت ساڵ به ساڵ كێشه‌كان زیاتر ده‌بن.
ئەمرۆ لە سلێمانی، به‌شداری گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایی قوتابیانی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵمانداوه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار له‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه بچێت، تا به‌رپرسان وه‌ڵامی ئێمه‌و داوا‌و كێشه‌كانی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بدنه‌وه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت كه هه‌ر ڕۆژێك له كه‌رتێكی زیاتر پاشه‌كشه ده‌كات‌و ده‌یداته ده‌ست كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت كه زۆرینه‌یان كۆمپانیای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتن، بارگرانی زۆر بۆ هاووڵاتیان دروست ده‌كات، له دۆخێك‌دا هه‌موو داهاته‌كانی هه‌رێم ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
حكومه‌ت هیچ پشتیوانیه‌كی بۆ گه‌نجان نیه له قۆناغی خوێندن، به سیستمی خراپ‌و بێ پلانیش به‌رده‌وام كێشه‌كان زیاتر ده‌كات.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان
٣٠ى ١٠ى ٢٠٢١