ڕۆژى یەکشەممە، ٢٤ى ١٠ى ٢٠٢١، لە چوارچێوەى بەسەرکردنەوەى چالاکوانى ئازادبوو لە سنورى پارێزگاى دهۆک، سەردانى هەریەکە لە بەڕێزان کاک سلێمان کەمال لە قەزاى ئاکرێ و مامۆستا جەمال خەلیل لە قەزاى زاخۆمان کرد.
کاک سڵێمان بیست و حەوت ساڵى تەمەنى خۆى بە پێشمەرگایەتى بەسەر بردووە، پیاوێکى قسە خۆش و بە هەڵوێست و بە ئەزموون، لە دۆسیەى دەستگیرکرنیشیدا ساڵێکى ترى خستە سەر ساڵانى خزمەت بە گەل و وڵاتەکەى، کە دۆسیەى ئازادى و ئازادى ڕادەربڕین و دژایەتى گەندەڵی و خراپى و نەبوونى خزمەتگوزارییە.
هەروەها م.جەمال مامۆستای پسپۆڕی فیزیایە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرەو خزمەتێکی گەورەی بە پەروەردەی شارەکەی کردووە و لە خانەوادەیەکی بەڕێزو ناسراوی شارەکەیەتی.
سوپاس بۆ پێشوازی گەرم و میوانداریان.
عومەر گوڵپى
ئەندام پەرلەمانى کوردستان