ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ١٠ی ٢٠٢١، شاندێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەریەکە لە عومەر گوڵپی و ڕووپاک ئەحمەد، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بە یاوەریی بەڕێزان فەلاح مستەفا بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی کۆمەڵ و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند بەڕێز م.بەدەل بەروارییان لە ماڵی خۆی لە شاری دهۆک بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەدا کۆمەڵ خۆشحاڵی خۆی بۆ کۆتاییهاتنی زیندانی ستەمکارانە دەربڕی و هیوای تەندروستییەکی باشیان بۆ م.بەدەل بەرواری خواست، هەروەک پاڵپشتی خۆیان بۆ م.بەدەل و هەموو ئازادکراوو زیندانیکراوو سزادراوانی پارێزگای دهۆک دەربڕی و پێیان وابوو ئەمجۆرە گرتنانە تەنها لە پێناو بێدەنگکردنی خەڵکی کوردستانە کە دواجار ناوبانگی هەرێمیشی پێ ناشیرین دەبێت، هەروەک جەختیان کردەوە لە پێویستی بێلایەنبوونی دامەزراوەکان و سەربەخۆبوونی دادگاکان و دوورکەوتنەوەی دادگاو دامەزراوەکان لە هەیمەنەی حزب تا خەڵک بە ئازادانە بۆچوونی خۆی دەربڕێت و مومارەسەی ماف و ئازادییەکانی بکات.