"بەکارهێنانى دامەزراوەکانى حکومەت بۆ بانگەشە، بەڵگەى ئیفلاسى سیاسییە"
2021-09-28
56 جار خوێندراوەتەوە
"بەکارهێنانى دامەزراوەکانى حکومەت بۆ بانگەشە، بەڵگەى ئیفلاسى سیاسییە"
 
ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕایگشتی‌
 
هەڵبژاردنەکان، هەر چوارساڵ جارێک، بۆ ئەوەیە دەرفەتی‌ ئازاد بدرێت بە هاووڵاتیان تا نوێنەری‌ ڕاستەقینەی‌ خۆیان‌ هەڵبژێرن، هەروەها دەرفەتی‌ چونیەک بدرێت بە لایەنەکانی‌ بەشداری‌ کێبرکێی‌ هەڵبژاردنەکان تا بانگەشەی‌ خۆیان بکەن‌و پەیامەکانیانە بگەیەننە دەنگدەران، بۆ هێنانەدی‌ ئەم ئامانجەش پێویستە لایەنە فەرمییە دەوڵەتی‌‌و حکومییەکان بێلایەن بن‌و پارێزەری‌ دەرفەتەکان بن، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانەی‌ ئەم بنەما شارستانییەوە لایەنەکانی‌ دەسەڵات دام‌و دەزگا دەوڵەتیەکان‌و توانای‌ فەرمانگەکانی‌ حکومەت بەکاردەهێنن بۆ بەرژەوەندنی‌ لایەنەکانی‌ خۆیان‌.
 
ئێمە پێموانوایە ئەم نەریتە ناشیرینە، کە بەکارهێنانی‌ دامەزراوەکانی‌ حکومەت‌و فەرمانگەکان‌و پلەو پۆستەکان‌و شوێنە حکومییەکانە بۆ هەڵمەتی‌ بانگەشە پێشێلكارییەکی‌ زەق و لادانە لە بنەما شارستانییەکان‌و ئەو بنەماو یاسایانەی‌ کە هەڵبژاردنەکانیان پێ بەڕێوە دەچێت.
 
هەربۆیە ڕوو دەكەینە ئەوانەی پێگە و فەرمانگە فەرمییەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی حیزبی بەكار دەهێنن و پێیان دەڵێین دەست لە پێشێلكاری هەڵگرن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ موڵكی گشتی بكەن ‌و بێلایەن بن لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، هەروەها پێمانوایە ئەم پێشێلكاریانە کە لایەنەکانی‌ دەسەڵات پەنای‌ بۆ دەبەن بەڵگەی‌ ئفلاسی‌ سیاسیەو نەبوونی‌ هیچ بەرنامەو پڕۆژەیەکە تا هاووڵاتیان و دەنگدەرانیان بڕواپێبهێنن دەنگیان پێ بدەن، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەمە مەترسییەکی‌ گەورەیەو پێویستە بەزووترین کات ڕابگیرێت، چونکە دامەزراوەکانی‌ حکومەت‌و فەرمانگەکان‌و هێزە سەربازییەکان موڵکی‌ خەڵکی‌ کوردستانن‌و موڵکی‌ یەك لایەن ‌و دوو لایەنی‌ سیاسی‌ نین‌و ئەمە درێژەدانە بەو شێوازە خراپەی‌ حکومڕانی‌ کە ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستانی‌ پێ لاواز بووە.
 
عومەر گوڵپی‌
ڕووپاک ئەحمەد
ئەندامانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٨ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢١

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 11
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net