سەردانى بەرێوەبەرایەتیەکانى کارو بەدواداچوون بۆ مافى کرێکارو کارمەندانى کەرتى تایبەت
2021-09-24
303 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستى بەدواداچوون بۆ دۆخى کرێکارو کارمەندانى کەرتى تایبەت و ئاگاداربوون لە گرفت و لەمپەرەکانى بەردەم پاراستنى مافى کرێکارو کارمەندانى کەرتى تایبەت، ڕۆژى چوارشەممە، ٢٢ى ٩ى ٢٠٢١، سەردانى هەردوو بەڕێوەبەرایەتى کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى سلێمانیم کرد.

لەو سەردانەدا، بەجیا لەگەڵ هەریە لە بەڕێزان کاک شیروان مەجید، بەڕیوەبەرى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى سلێمانى و کاک عەبدولمەجید صائب، بەڕێوەبەرى کارى سلێمانى گفتوگۆى کێشە یاساییەکان، تواناى فەرمانگەکان، کێشەو گرفتى بێکارى، لەمپەرەکانى بەردەم پاراستنى مافەکانى کرێکارو کارمەندانى کەرتى تایبەت کرد.

ئەم سەردانە بۆ تەواوکردنى ئامانجەکانى ئەو داوایەیە کە خستوومانەتە بەردەم دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان بەمەبەستى ئەنجامدانى دانیشتنێکى تایبەتى پەرلەمان بۆ گفتوگۆى کێشەکانى کرێکارو کارمەندانى کەرتى تایبەت بە ئامادەبوونى وەزیرانى پەیوەندیدار.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,274     ژمارەی میوان 515