هیچ هۆكارێك نیە بۆ ڕاگرتنی كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان
2021-09-22
270 جار خوێندراوەتەوە

خەڵك-

بەهۆی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عێراق، كۆبوونەوەكانی پەڕلەمانی كوردستان پەكیان دەكەوێت و ڕادەوەستن و پەڕلەمانتارێكیش دەڵێت: “دژی ئەوەین و هیچ هۆكارێك نیە بۆ ڕاگرتنی كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەرگیز لەگەڵ ئەوە نین كۆبوونەوەكانی پەڕلەمان بەهۆی هەڵبژاردنەوە ڕابگیرێن، بەڵكو دژی ئەوەین، چونكە هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەو بابەتە.

ڕاشیگەیاند، ئەم ڕەخنەیە ڕووبەڕووی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەبێتەوە، دیارە ئەوان لە ئەدای ئۆپۆزسیۆن دەترسن لەم كاتانەیا، كە قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەگەرنا بۆ كۆبوونەوەكان ڕادەگرن؟

ئاشكراشی كرد، كە پڕۆژە بڕیارێكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە بە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتار تاوەكو حكومەت پابەند بكرێت بە شایستە یاساییەكانی فەرمانبەران لە پێدانی مووچە و پلەبەرزكردنەوە و چاوەڕێ دەكەین بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستانەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,227     ژمارەی میوان 52