ئامادەبوون لە دادگایى سێیەمى (د.عامر، جەمال، فرسەت، سلێمان كه‌مال، سلێمان موسا)
2021-09-10
34 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ چوارشەممە، ٨ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢١، لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران‌و پارێزەرانى خۆبەخش ئامادەی‌ دانیشتنی‌ سێیەمى پێنج چالاکوانی‌ تری‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دهۆک بووین لە دادگاى (٢)ى تاوانەکانى هەولێر.
 
ئەو چالاکوانانە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە (د.عامر خالید/ ته‌مه‌ن 51 ساڵ‌و هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆراو مامۆستای‌ زانكۆی‌ دهۆك، سلێمان كه‌مال/ تەمەن 55 ساڵ‌و خانه‌نشین، جه‌مال/ تەمەن 40 ساڵ‌و مامۆستای‌ ئامادەیی‌، سلێمان موسا/تەمەن 42 ساڵ‌و مامۆستای‌ قوتابخانە، فرسه‌ت ئەحمەد/ تەمەن 47 ساڵ‌و ئه‌ندازیار).
 
پاش نزیکەی‌ دە دەقیقە لە وەر خوێندنەوەی‌ ناوى تۆمەتباران، دادگاییەکە لەسەر پێشنیارى نوێنەرى داواکارى گشتى دواخرا بە پاساوى نەبینینى ئیفادە نوێیەکان و ئامادەنەبوونى لە دانیشتنى پێشویاندا.
 
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی
 
ئەمڕۆ، دانیشتنی دووەمی پێنج چالاکەوان و ئازادیخوازی سنوری پارێزگای دهۆک، لەسەر پێشنیاری نوێنەری داواکاری گشتی لە دادگاییەکە دواخرا بۆ ٦ی ١٠ی ٢٠٢١، ئەگەرچی داواکارییەکەو دواخستنی دادگاییەکە بەرگێکی یاسایی هەیە، بەڵام پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانەو زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرانبەریان، چونکە نوێنەری داواکاری گشتی نوێنەرییانە بە هەمیشەیی لە دادگای ٢ی تاوانەکانی هەولێرو پێشتر دۆسیەی ئازادیخوازانی ڕاگیراوی چووەتە بەردەست و دەبوو خۆی بۆ دادگاییەکە ئامادە بکات و وردبینی خۆی بکات، بەڵام بەداخەوە زۆر بە ئاسانی پێشنیاری دواخستنەکەی لەلایەن دادگاوە پەسەندکرا، بەمەش دۆخی خراپی دەروونی و جەستەیی دەستگیرکراوان پێ دەنێتە ساڵێکی تەواوو هێشتا چارەنووسیان نادیارە لە کاتێکدا ئێمەو هەموو ئازادیخوازی هەرێم چاوەڕێی کۆتایهێنانی ئەم ستەمەین.
 
هەر بۆیە لێرەوە داوا دەکەین سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەو نوێنەرەی خۆی لە دادگای ناوبراو بگۆڕێت و نوێنەرێکی تر دەستنیشان بکات کە بتوانێت بە ئەرکە یاساییەکانی هەستێت.
 
هەروەها دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە کە هەر ئەمڕۆ بەمەبەستی بینینی دەستگیرکراوان سەردانی ئاسایشی گشتی هەولێرمان کرد، بەڵام بە پاساوی نەبوونی تەنسیق ڕێگەیان نەدا ئەو دەستگیرکراوانە ببینین کە یەک ساڵی تەواویشە ڕێگە بە کەس و کاریان نادرێت بە پێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم کەس و کاریان بیان بینێت.
 
ئێمە کە لە نزیکەوە ئاگاداری دۆسیەو شاهیدو وتەی دەستگیرکراوانین، پێمان وایە ئازادیخوازو ڕۆژنامەنووس و چالاکەوانانی پارێزگای دهۆک بێ تاوانن و هیچ بەڵگەیەک نیە کە هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ساغ بکاتەوەو دەستگیرکردنەکە هەر لە قۆناغی تۆمەتبارکردن تا دادگاییکردن پێشێلکارییە بەرانبەر بە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و پێچەوانەی ئازادی و ئازادی بیروڕایە.
 
لەگەڵ ڕێز
 
ئەندامانی پەرلەمان:
 
١- شیرین ئەمین.
٢- مژدە مەحمود.
٣- هەڵز ئەحمەد.
٤- د.شایان کاکە ساڵح.
٥- سیپان ئامێدی.
٦- عومەر گوڵپی.
 
٨ی ٩ی ٢٠٢١
هەولێر
 
بيان لراي العام
 
اليوم، تم تأجيل الجلسة الثانية لخمسة نشطاء وصحفيين محافظة دهوك إلى 6 ديسمبر 2021 بناء على اقتراح من ممثل النيابة العامة، رغم أن طلب وتأجيل المحاكمة لهما غطاء قانوني، لكنه مخالف للحق، ولكن تعتبر هذا التاجيل خلافا للحقوق الأساسية للمحتجزين وسلسلة أخرى من المظالم ضدهم، لأن ممثل المدعي العام ممثل بشكل دائم في المحكمة الجنائية الثانية في أربيل، وفي السابق كانت قضية اللصحيفيين المحتجزين متاحة وكان عليه أن يعد نفسه للمحكمة ويدقق الملف الخاص بالمحتجزيين، ولكن للأسف، تمت الموافقة على اقتراحه بسهولة وتاجلت المحكمة بناءا على طلبها، مما جعل الاحتجاز الصفيين والنشطاء عام كامل، ولا يزال مصيرهم مجهولا بينما ينتظر الجميع نهاية هذا الظلم.
 
لذلك نطلب من رئاسة المدعي العام تغيير ممثله في المحكمة وتعيين ممثل آخر يمكنه القيام بواجباته القانونية.
 
كما نود أن نشرح للجميع في نفس اليوم أننا زرنا الأمن العام في أربيل لرؤية و زيارة المحتجزين، ولكن بحجة عدم التنسيق، لم يسمحوا لنا زيارتهم، كما لا يسمح لأقاربهم برؤية عائلاتهم طوال العام الماضي.
 
ونحن، الذين ندرك عن كثب قضايا المحتجزين وشهودهم وأقوالهم، نعتقد أن الصحفيين والناشطين في محافظة دهوك أبرياء وأنه لا يوجد دليل يثبت توجيه أي تهم إليهم، وأن الاعتقال انتهاك لحقوق الإنسان الأساسية ويتعارض مع الحرية وحرية الرأي.
 
مع التقدير
 
أعضاء البرلمان:
 
1- شيرين أمين.
2. مزدة محمود.
3. هلز أحمد.
4- د. شايان كاكة صالح.
5- سيبان أميدي.
6 - عمر عبدالله کولبي.
 
٨ سنتمبر ٢٠٢١
اربيل
 
A statement to the public
 
Today, the second session of five activists and journalists in Duhok province was postponed to 6 December 2021 on the proposal of the prosecutor's representative, although the request and postponement of the trial have a legal cover, contrary to the basic rights of the accused and a series of other injustices against them, Because the representative of the prosecutor is permanently represented in the 2nd Criminal Court of Erbil and before the case of the criminals has been available and he should have prepared himself for the trial, but unfortunately easily before The court approved the postponement, allowing the suspension of the accused to be a full year and their fate still unknown, while we are waiting for the end of this injustice.
 
Therefore, we ask the prosecutor's office to change its representative in the court and appoint another representative who can carry out his legal duties.
 
We also want to explain to everyone that we visited erbil public security today to see the detainees, but they did not allow us to see the detainees under the pretext of lack of coordination, as their relatives were not allowed to see them for a full year.
 
We, who are closely aware of the case of the detainees, believe that the activists and journalists of Duhok province are innocent and there is no evidence to prove any charges against them, and the arrest is a violation of basic human rights and contrary to freedom and freedom of opinion from the accused to trial.
 
 
with respect.
 
Members of Parliament
 
1- Shirin Amin.
2. Muzhda mahmood.
3. Halz Ahmed.
4- Dr. Shayan Kaka Salih.
5- Sipan Amedi.
6 - Omar A. Gulpi
 
8/9/2021- Erbil
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار
    میوان 21
دروستکراوە لەلایەن KodTech.Net