ئەمە هەوڵێکە لە پێناو کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکی گەورەی حکومەت و دەسەڵات بەرانبەر بە فەرمانبەران
یەکێک لە ماددەکانی پێشنیازە بڕیاری پابەندکردنی حکومەت بریتیە لە:" حکومەت پابەند دەبێت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەستنی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لە چوارچێوەی مووچەی هەر فەرمانبەرێکدا"
ئەمە هەوڵی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانی دڵسۆزە بۆ گەڕاندنەوەی مافی پێشێلکراوی مووچەخۆران، کە لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە بە ناڕەواو نایاساییانە حکومەت پلە بەرزکردنەوەی ڕاگرتوون، سبەینێ پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت، هیوادارم هەموو ڕێکارەکان ببڕێتو ببێتە بڕیارو حکومەت پابەند بکات.
عومەر گوڵپى
ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان
٦ى ٩ى ٢٠٢١