بەدواداچوون بۆ سزاى نەبەستنى پێوەرى ئاوى خواردنەوەى ماڵان
2021-09-02
268 جار خوێندراوەتەوە
ئەمە خەڵات و دیاریی حکومەتە سێ قۆڵیەکەیە!
 
بە یاسا ڕێگریمان کرد لەوەی سزای پرۆسەیەکی شکستخواردوو بکرێتە ماددەیەکی یاسایی، کەچی ئێستە هەر هاووڵاتیەکی چەمچەماڵ پسوڵەی (٥٠٠ هەزار) دینار سزای بۆ هێنراوەتە بەر دەرگا.
 
لە وڵاتان لە کاتی هەر خولێکی هەڵبژاردندا، حزبەکانی دەسەڵات بەشێک لە ڕیکلامی هەڵبژاردنیان باسکردنە لەو دەستکەوت و خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان کردووەو بووەتە مایەی خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان، بەشەکەی تریش ئەو پلان و بەرنامانە دەخەنەڕوو کە ئەگەر متمانەی هاووڵاتیان وەرگرنەوە جێبەجێی دەکەن، کەچی ئەمانەی لای خۆمان بە پسوڵەی سزایەکی پێنجسەد هەزارییەوە لەبەردەرگای کەس و کاری شەهیدانی ئەنفال و جینۆساید وەستاون، لە کوێش؟ لە ناحیەی شۆڕش و قەزای چەمچەماڵ، کە هەر لە بنەمادا حکومەت ئەبوو تەریق بێتەوە لەبەردەم بێ ئاوی و بێ خزمەتگوزاریی ئەم شارەدا.
 
بەدواداچوون دەکەین بۆ هەڵوەشانەی سزای نەبەستنی پێوەری ئەو ئاوەی کە ئەم هاوینە زۆرجار پانزە ڕۆژ جارێک بۆ هاووڵاتیان هەڵکراوە.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,696     ژمارەی میوان 257