بەدواداچوون بۆ کارى نایاسایی‌ دوو کۆمپانیایى دڵنیایى(کوردی/ عربی/ English)
2021-09-01
228 جار خوێندراوەتەوە
 
تەنها ئەم دوو کۆمپانیایە، بەشێوەی‌ نایاسایی‌، لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان لە ساڵێکدا زیاتر لە پێنج ملیار دیناریان بۆ خۆیان بردووەو تەنها ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ حکومەت، لەکاتێکدا کارەکانیان نایاساییە، هەروەها دژی‌ بەرژەوەندی‌ گشتیە، بە قۆرخکاریش گرێبەستەکانیان بۆ کراوە، یەکێک لەو کۆمپانیایانە زیاتر لە (١٣) ساڵە بەردەوام گرێبەستەکەی‌ بۆ درێژ دەکرێتەوە، هەروەها بوونەتە هۆی‌ بارگرانی‌ بەسەر هاووڵاتیان‌و زیاتر گرانبوونی‌ شمەک‌، کارەکانیان بێجگە لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و بەدیهێنانی‌ بەرژەوەندی‌ تایبەتی‌ ئەو کەسانەی‌ لە پشتیانن، هیچ شتێکی‌ تر نییە!
 
بۆیە داوامان کردووە، حکومەت گرێبەست‌و کاری‌ ئەم دوو کۆمپانیایە لە خاڵە سنورییەکان هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەش لە پێناو هێنانەدی‌ بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و جێبەجێکردنی‌ یاسا لە کوردستان.
 
دەقی‌ ناوەڕۆکی‌ نووسراوو به‌دواداچوونه‌كه‌:
 
تا ئێستا لە کوردستان هیچ یاسایەک نییە، کەسانی‌ خاوەن کارو پیشە، یان بازرگانان، یان هاووڵاتی‌ ئاسایی‌ ناچار بکات دڵنیایی‌ خۆی‌، یان ئۆتۆمبیلەکەی‌، یان ماڵ و موڵکەکەی‌ بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە، حکومەتی‌ هەرێم لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان، گرێبەستیان بۆ دوو کۆمپانیا کردووە بۆ وەرگرتنی‌ بڕێک پارە لە شۆفێران بەمەبەستی‌ دڵنیایی‌، کە ئەوانیش بریتین لە کۆمپانیاکانی‌ (دڵنیا) و (ستار کار). لەبارەی‌ کاری‌ ئەو دوو کۆمپانیایە، سەرنجتان بۆ ئەم دوو خاڵە ڕادەکێشین:
 
یەکەم/ نایاساییبوونی‌ کاری‌ ئەم دوو کۆمپانیایە:
 
١ـ هیچ یاسایەک نییە لە کوردستان بەرکاربێت و کاری‌ کۆمپانیاکانی‌ دڵنیایی‌ بە شێوەی‌ پابەندی‌ و ناچاریی‌(الزامی‌) ڕێک بخات و هاووڵاتی‌ و بازرگان ناچار بکات بە دڵنیاییکردنی‌ خۆی‌ یان ئۆتۆمبیل و موڵکەکەی‌.
 
٢ـ گرێبەستی‌ ئەم دوو کۆمپانیایە بە رێڕەوی‌ گرێبەستی‌ یاسایی‌ حکومیدا تێنەپەڕیون و بە کێبرکێ نەدراون بەم دوو کۆمپانیایە و بڕگەکانی‌ ڕێنمایی‌ گرێبەستە گشتیەکانی‌ دەرچوو لە وەزارەتی‌ پلاندانان بۆ ساڵی‌ (٢٠١٦)یان بەسەردا جێبەجێ نەکراوە، یەکێک لەو کۆمپانیایانە زیاتر لە (١٣) ساڵە بەردەوام گریبەستی‌ بۆ درێژ دەکرێتەوە.
 
دووەم/ خراپی‌ گرێبەستەکان و زیانیان بۆ بەرژەوەندی‌ گشتی‌ و هاووڵاتی‌:
 
١ـ گرێبەستەکان بە کێبرکێی‌ ئاشکرا نەکراون و بەشێوەی‌ قۆرخکاریی‌ هەموو خاڵە سنورییەکان دراون بەم دوو کۆمپانیایە.
 
٢ـ ڕێژەی‌ (٩٠%)ی‌ داهاتی‌ ئەم دوو کۆمپانیایە بۆ خۆیانەو تەنها لە (١٠%)ی‌ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌، ئەمەش رێژەیەکی‌ زۆر زۆرە بۆ کۆمپانیا، چونکە لە بنەمادا ئەو کارەی‌ ئەوان دەیکەن شایستەی‌ ئەو بڕە زۆرە پشکە نییە.
 
٣ـ شۆفێران گلەیی‌ و گازندەی‌ زۆر لە کاری‌ ئەم دوو کۆمپانیایە دەکەن و پێیان وایە لەکاتی‌ ڕووداوو زیانی‌ ئۆتۆمبیلەکانیاندا، کۆمپانیا وەک پێویست پابەندی‌ گەڕاندنەوەی‌ خەرجی‌ و زیانەکانیان نییە، بێجگە لە ڕۆتینێکی‌ زۆر.
 
٤ـ نەریتی‌ کۆمپانیاکانی‌ دڵنیایی‌ بەو جۆرەیە کە مانگانە یان ساڵانە بڕە پارە لەو کەسە وەردەگرن کە بەشدارە، بەڵام ئەم دوو کۆمپانیایە، لەگەڵ هەموو هاتن و چوونێکی‌ بارهەڵگرەکاندا پارەی‌ خۆیان وەردەگرن!
 
بۆیە پاش دڵنیابوونەوە لەنایاساییبوونی‌ کاری‌ ئەم دوو کۆمپانیایە، هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەی‌ کارەکانیان بووەتە هۆی‌ زیادکردنی‌ خەرجی‌ بازرگانی‌ و بەرزبوونەوەی‌ خەرجی‌ هێنانی‌ شمەک، کە بە زیان لەسەر هاووڵاتیان و بەکاربەران دەشکێتەوەو دەبێتە هۆی‌ گرانی‌ زیاتری‌ بازاڕ، بە نووسراوی‌ ژمارە (٨٨) لە ٢٢ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢١، داوامان لە سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کردووە، داوا لە (سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران) بکەن بەمەبەستی‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ گرێبەستی‌ ئەو دوو کۆمپانیایەو کۆتایهێنان بە کارەکانیان، ئەمەش جێبەجێکردنی‌ یاساو بەدیهێنانی‌ بەرژەوەندی‌ گشتییە.
 
عومەر گوڵپی‌
ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان
٢٢ی‌ ٨ى ٢٠٢١
 
ملخص باللغة العربية:
 
فقط هاتان الشركتان، بشكل غير قانوني، أخذتا أكثر من خمسة مليارات دينار سنويا عند نقاط الحدود الجمركية و500 مليون دينار فقط للحكومة، في حين أن عملهما غير قانوني، وضد المصلحة العامة، واحتكرت عقودهما، وعملهما ليس سوى الإضرار بالمصلحة العامة وتحقيق المصالح الخاصة لمن يقفون وراءهما.
 
لذلك، وبعد التأكد من أن عمل الشركتين غير قانوني، تأكدوا أيضا من أن عملهما قد زاد من المصروفات التجارية وزاد من تكلفة جلب السلع، خطيا رقم 88 من 22 بتاريخ 8/2. 021، طلبنا من الرئاسة البرلمانية دعوة رئاسة مجلس الوزراء لإلغاء عقود الشركتين وإنهاء عملهما، وهو إنفاذ القانون وتحقيق المصلحة العامة.
 
;A summary in English
 
Only these two companies, illegally, have taken more than five billion dinars a year at customs border points and only 500 million dinars for the government, while their work is illegal, and is against the public interest. The contracts have also been signed, and one of the companies has been extending its contract for more than 13 years, causing more burdens on citizens and more expensive goods, in addition to harming the public interest and achieving interests.
 
Therefore, after ensuring that the work of the two companies was illegal, they also ensured that their work had increased business expenses and increased the cost of bringing goods, in writing no. 88 of 22 of 8/2. 021, we have asked the parliamentary presidency to call on the presidency of the Council of Ministers to cancel the contracts of the two companies and end their work, which is to enforce the law .and achieve public interest

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,970     ژمارەی میوان 573