بەدواداچوون بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى لێبڕینی‌ مووچە
2021-09-01
218 جار خوێندراوەتەوە
 
مووچە مافێکی‌ یاسایی‌ مووچەخۆران، فەرمانبەران و خانەنشینان بە پێی‌ یاسا مووچەیان بۆ بەستراوە، بۆیە پێویستە بە پێی‌ پلەو یٔاست و دەرماڵە و ساڵانی‌ خزمەت و شایستەیی خۆیان ٣٠‌ ڕۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت، نەك بە پێی‌ داهات.
 
بڕیاری‌ حکومەت بۆ دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ داهات هیچ بنەمایەکی‌ یاسایی‌ نیە، هیچ بنەمایەکی‌ دەوڵەتداری‌‌و حکومڕانی‌ نییە، تەنهاو تەنها بەڵگەی‌ شکستی‌ حکومەتە لە یەکێک لە یٔەرکە سەرەکییەکانی‌ کە پێدانی‌ شایستەی‌ دارایی‌ یٔەو فەرمانبەرانەیە کە کۆڵەکەی‌ بەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی‌ خزمەتگوزاری‌ ئەم وڵاتەن.
 
بە یاداشتی‌ ژمارە (٤٠)، لە بەرواری‌ (٢٦ی‌ ١ی‌ ٢٠٢١)، بریاری‌ دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ (داهات)مان ڕەتکردوووەتەوە، داواو ناڕەزاییەکەشمان بە نووسراوی‌ ژمارە (٤ / ٣ / ٣٤٠)ی‌ سەرۆکایەت پەرلەمان لە بەرواری‌ (١ی‌ ٢ی‌ ٢٠٢١) یٔاراستەی‌ سەرۆکایەتی‌ یٔەنجومەنی‌ وەزیران کراوە.
 
دەقی‌ ناوەڕۆکی‌ یاداشتەکە:
 
بە پێی‌ هەواڵێک کە لە زۆرینەی‌ میدیاکان بڵاو بوویەوە، و حکومەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی‌ لەسەر بڵاو نەکردەوە بە ڕەدکردنەوەی‌، سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بڕیاریداوە مووچەی‌ مووچەخۆران (سی‌ ڕۆژ جارێک) و (بە پێی‌ داهات) دابەش بکرێت.
 
بەشی‌ یەکەمی‌ بڕیارەکە، دابەشکردنی‌ مووچە (سی‌ ڕۆژ جارێک)، هاوتایە لەگەڵ یاساکان و مافێکی‌ یاسایی‌ مووچەخۆرانە، بەڵام دابەشکردنی‌ مووچە (بە پێی‌ داهات) پێچەوانەی‌ ماددەو بڕگە یاساییە بەرکارەکانی‌ هەرێم و یاسا بەرکارە فیدراڵیەکانە چونکە مووچەی‌ هەر چین و توێژێک بە پێی‌ یاسا ڕێکخراوە.
 
هەربۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم ئەم یاداشتە ئاراستەی‌ سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران بکەن بەمەستی‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەو بڕیارەو گۆڕینی‌ بە پێی‌ دەقە یاساییەکان و مافی‌ مووچەخۆران کە بریتییە لە دابەشکردنی‌ مووچە بە پێی‌ ئەو یاسایانەی‌ کە مووچەکانیان پێ تەرخانکراوەو کەم نەکردنەوەی‌ هچ بڕێک لە دەرەوەی‌ یاسا، ئەگەر هیچ بڕیارێکی‌ لەمجۆرەش نەدراوە ڕوونکردنەوەی‌ پێویستمان بدەنێ لەو بارەوەیەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,913     ژمارەی میوان 563