"وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتو نەبووە"
2021-08-27
300 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری کۆکردنەوەی‌ داهاتە لە هەرێمی‌ کوردستان، بەپێچەوانەی‌ ئەم ئەرکەوە، وەزارەت لەم ئەرکە گرنگەدا سەرکەوتو نەبوە و تا ئێستاش داهاتی‌ هەرێم بە شێوەی‌ سیستماتیک کۆناکرێتەوە و بە تەواوەتی‌ لەژێر دەسەڵاتی‌ وەزیر و وەزارەتی‌ داراییدا نییە، دەشڵێت، "هەردو حزبی‌ دەسەڵات بڕیار بەدەستن تیایداو بەرژەوەندی‌ داراییان ڕۆڵ دەبینێت لە بڕی‌ ئەو داهاتەی‌ بۆ ئەم وەزارەتەی‌ دەگەڕێننەوە".

عومەر گوڵپی‌ لە نوسینێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، بەناونیشان "هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچونی‌ وەزارتی‌ دارایی‌ و ئابوری‌، و کارو چالاکییەکانی‌" نوسیویەتی، "وەزارەتی دارایی و ئابوری خاوەنی‌ هیچ پلان و بەرنامەیەکی‌ ئابوریی‌ و دارایی‌ نییە، و توانای‌ داڕشتنی‌ بەرنامەو پلانی‌ نیە بۆ دەربازبون لەم قەیران و گرفتە ئابوری‌ و داراییانەی‌ ڕوبەڕوی‌ هەرێم و هاوڵاتیان بونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارنییە وەزارەتی‌ دارایی‌ لە کارە داراییەکانی‌ پشت بە چ یاسایەک دەبەستێت و بەپێی‌ چ یاسایەک کارە ژمێریاریی‌ و داراییەکانی‌ بەڕێ دەکات، هەروەها نەبونی‌ یەک شێوازی‌ مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجییەکان لەگەڵ هەمو وەزارەت و دامەزراوەکان.

بۆ بینینى لینکەى هەواڵەکە لە خەندان، (لێرە) کلیک بکە.

 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,821     ژمارەی میوان 211