تەنها دوو کۆمپانیا، ساڵى ڕابردوو زیاتر لە پێنج ملیار دینار قازانجیان لەسەر حسابى بەرژەوەندى گشتى کردووە
2021-08-23
273 جار خوێندراوەتەوە
 
تەنها ئەم دوو کۆمپانیایە، بەشێوەی‌ نایاسایی‌، لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان لە ساڵێکدا زیاتر لە پێنج ملیار دیناریان بۆ خۆیان بردووەو تەنها ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ حکومەت، لەکاتێکدا کارەکانیان نایاساییە، هەروەها دژی‌ بەرژەوەندی‌ گشتیە، بە قۆرخکاریش گرێبەستەکانیان بۆ کراوە، یەکێک لەو کۆمپانیایانە زیاتر لە (١٣) ساڵە بەردەوام گرێبەستەکەی‌ بۆ درێژ دەکرێتەوە، هەروەها بوونەتە هۆی‌ بارگرانی‌ بەسەر هاووڵاتیان‌و زیاتر گرانبوونی‌ شمەک‌، کارەکانیان بێجگە لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و بەدیهێنانی‌ بەرژەوەندی‌ تایبەتی‌ ئەو کەسانەی‌ لە پشتیانن، هیچ شتێکی‌ تر نییە!
 
بەشێک لە ڕاپۆرتى کەناڵى ئاسمانى پەیام لەبارەى نووسراوێکمانەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى دوو کۆمپانیا
٢٢ى ٨ى ٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 285,142     ژمارەی میوان 31