لە کۆبوونەوەی ژمارە (١٧)ی پەرلەمان، بە پێی ماددەی ٥٦ی پەیڕەوی ناوخۆ، لە ڕێگەی خاڵی پەیڕەوییەوە دامان کرد:
١ـ سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجانی ئەو لیژنەیە بخاتەڕوو کە لە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لە ڕووداوی خۆپیشاندانەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین پێکهێنرا.
٢ـ ئەگەر بە پێی یاسا پەرلەمان ناتوانێت چاودێری کاری ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان بکات، با لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی دادگاییکردنی سزادراوانی سنوری پارێزگای دهۆک بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو هەموو پێشێلکارییانە بێت کە دەرهەق بە دەستگیرکراوان بەڕێوە دەچێت و دواتر دانانی میکانیزمێک بۆ دۆزینەوەی گرفتی یاساکان و کارکردن بە ئاراستەی تەحقیقکردنی عەدالەت.