كێشه‌كه چییه؟
زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ست كه‌می ئاو‌و بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن، ته‌نها پاره‌ی قاچاخچێتی دوو مانگ‌و ده ڕۆژی باشماخیش ئه‌توانێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكات كه زیاتر له دوانزه ساڵه هه‌ر به‌ڵێنه!
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه به پایته‌ختی شه‌هیدو ئه‌نفال‌و جینۆساید ناسراوه، له ئێسته‌دا له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات ئاو به ماڵان ده‌گاتهێندێک جاریش نۆ ڕۆژ جارێک، له‌گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێكی شكانی بۆری یان بڕانی كاره‌با، ئه‌وه تا ماوه‌ی دوو هه‌فته دابه‌ش نه‌كردنی ئاو درێژ ده‌بێته‌وه!
به پێی پێوانه ستاندارده‌كان بۆ پێویستی ئاو، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له ڕۆژێكدا پێویستی به 200 تا 250 لیتر ئاو هه‌یه، سه‌رجه‌م قه‌زاكه‌ش پێویستی به (60 هه‌زار مه‌تر سێجا) هه‌یه، به‌ڵام قه‌زاكه ته‌نها نزیكه‌ی (20 هه‌زار مه‌تر سێجا) ئاوی پێ ده‌گات، واته خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ته‌نها سێیه‌کی بڕی پێویستی ئاویان پێ ده‌گات! هه‌ربۆیه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناچاری ته‌نكی سه‌ربان‌و به‌رده‌رگایان زیاد كردووه تا پێویستیه‌كانیان له ئاوی پڕۆژه‌و بیری ماڵانی دراوسێ‌و كڕینی ته‌نكه‌ر پڕ بكه‌نه‌وه، له ناو قه‌زاكه‌شدا دۆخی هێندێك گه‌ڕه‌ك‌و شوێن خراپتره، وه‌ك ناحیه‌ی شۆڕش، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی ئه‌توانێت به ناچاری له‌به‌ر بێ ئاوی‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ماڵه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت‌و به‌جێی ده‌هێڵێت.
چاره‌سه‌ر:
ئاوی زێی بچوك، له دووری ته‌نها په‌نجا كیلۆمه‌تره‌وه، به ته‌نیشت قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ‌و ناحیه‌ی ته‌كیه‌دا تێده‌په‌ڕێت‌و زیاتر له ده ساڵه به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵێن ده‌ده‌ن ئه‌و ئاوه شیرینه خوا كرده به پڕۆژه‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاریشی لێدراوه تا ئێستا پڕۆژه‌و به‌ڵێنه‌كان هه‌ر ناڕاست بوون‌و كێشه‌ی بێ ئاوی چه‌مچه‌ماڵیه‌كان كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه.
پڕۆژه‌كه پێویستی به ڕاكێشانی په‌نجا كیلۆمه‌تر بۆرییه له گوندی گۆپته‌په‌وه بۆ شاری چه‌مچه‌ماڵ، كه له ساڵی 2009دا دیزاینی بۆ کراوەو خه‌مڵێنراوه به 130 ملیار دینار، به‌ڵام له ئێسته‌دا به نزیكه‌ی 100 ملیار دینار ده‌توانرێت پڕۆژه‌كه جێ به‌جێ بكرێت‌و خه‌ڵك له‌و كێشه گه‌وره‌یه ڕزگار بكرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ش پاره‌ی ته‌نها سێ ڕۆژ فرۆشتنی نه‌وت‌و 75 ڕۆژی پاره‌ی قاچاخچێتی باشماخه.
چاره‌سه‌ری كاتی:
له حاڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌دا پێویستی به سێ ساڵ هه‌یه تا ته‌واو ببێت‌و سودی لێ وه‌ربگیرێت، هه‌ربۆیه بێجگە لە بڕیاردان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەو جێبەجێکردنی، چاره‌سه‌ری كاتی ئه‌وه‌یه كه به زوویی له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه له مانگه‌كانی شه‌ش تا نۆ، به‌شێكی زۆر له قه‌زاكه به ته‌نكه‌ر ئاوی پێ بگه‌یه‌نرێت، كه بۆ هه‌ر سێ مانگه‌كه ته‌نها نزیكه‌ی دوو ملیار دیناری پێویسته.
په‌یام‌و پرسیارێك بۆ بەڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی:
ئێوه‌ش له ماڵی خۆتادا دۆخی ئاوی خواردنه‌وه‌تان وەک خەڵکی چەمچەماڵە؟ لە هاویندا دوو هەفتە جارێکە؟ ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌یه ئه‌وه هیچ ناڵێین، ئه‌گه‌رنا داواتان لێ دەکەم وەک ماڵ و منداڵی خۆتان بچن بەدەم هاووڵاتیانی چەمچەماڵەوەو وەڵامی داواکاریی و خواست و پێویستیەکەیان بدەنەوە و لە تینوێتی ڕزگاریان بکەن و کەس و کاری ئەنفال و هاووڵاتی کوردستان بە کەس و کاری خۆتان بزانن.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
30ی 5ی 2021