سەردانی‌ وەزیری‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتی‌ کەمئەندامان‌و هاووڵاتیان
2021-05-28
494 جار خوێندراوەتەوە
 
ڕۆژی‌ پێنجشەممە، ٢٧ی‌ ٥ی‌ ٢٠٢١، بەمەبەستی‌ بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک کێشەی‌ پەیوەندیدار بە هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت‌و ژمارەیەک پرسی‌ پەیوەندیدار بە کارەکانی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌، عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان سەردانی‌ بەڕێز م.کوێستان موحەممەد، وەزیری‌ کاروکاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ کرد‌و لە نزیکەوە گفتوگۆیان سەبارەت بە کارەکانی‌ دروستکردنی‌ سەنتەری‌ دەستنیشانکردنی‌ کەمئەندامی‌‌و هەوڵەکان بۆ تەرخانکردنی‌ هاوکاری‌ دارایی‌ بۆ زیاتر لە سی‌ هەزار هاووڵاتی‌ خاوەن پێداویستی‌ کرد ، بەتایبەت لە گفتوگۆکاندا جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنى ئەو کێشەو گرفتان لە چوارچێوەى تواناییەکانى ئێستەى حکومەت و یاساى بودجە..
 
لای‌ خۆیەوە م.عومەر گوڵپی‌، لە چوارچێوەی‌ کاری‌ پەرلەمانی خۆیدا، پشتیوانی‌ بۆ کارەکانی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ دەربڕی‌ لە زیادکردنی‌ کارو خزمەتەکان‌و تەرخانکردنی‌ بودجەی‌ زیاتر بۆ کارەکان‌و خزمەتکردنی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت‌و باشکردنی‌ دۆخی‌ منداڵان‌و بەساڵاچووان‌و ژنانی‌ داڵدەدراوو خزمەتکردن بە ژیانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە هەرێمی‌ کوردستان.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 296,448     ژمارەی میوان 265