ڕۆژی دووشه‌ممه، 17ی 5ی 2021، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی، باسمان له كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م جێ به‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش هه‌ردوو یه‌كه‌ی حه‌فتاو هه‌شتای هێزی پێشمه‌رگه په‌یڕه‌وی له هیچ یاسا‌و سیستمێكی حكومی ناكهنو ته‌نهاو ته‌نها له خه‌زێنه‌ی گشتی بودجه‌ی خۆیان وهردهگرنو هه‌موو كار‌و فهرمانو گویِڕایهڵییهكیان بۆ حزبه‌كانیان، یهكێتیو پارتیه.
بوون‌و به‌رده‌وامی چه‌ك له ده‌ستی حزبی سیاسی‌و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵات هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئێسته‌و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، له ناوخۆی كوردستان مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه به‌مجۆره مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كیانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕووی مهترسییهكانو توانای ئه‌م هێزانه بۆ به‌رگری له ئاستێكی زۆر خراپدایه‌و دوور نییه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا كوردستان به‌بێ سیستمی به‌رگری بمێنێته‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی جیدی ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شهنگالو كه‌ركوك له ساڵانی ڕابردوو ڕوویدا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له گرفته‌كانی كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێگریانه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌یخه‌نه سه‌ر ڕێگه‌ی چاكسازی به پێی یاساكه كه ته‌نهاو ته‌نها یه‌كخستنی ژمێریاری‌و خانه‌نشینیانه به پێی یاسا‌و دهرچونیانه له كۆنترۆڵی ته‌واوه‌ی حزبه‌كان بۆ نیمچه كۆنترۆڵیان، ئه‌مه له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له كوردستان هیچ هێزێكی حزبی نهمێنێتو هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه له ده‌زگای نیشتیمانی‌و دامه‌زراوه‌ییدا یه‌ك بخرێن‌و ده‌ستی حزب له كۆنترۆڵكردن‌و ئاراسته‌كردنیان كۆتایی پێبهێنرێتو له ڕووی دیسپلینی سهربازیو ڕاهێنانو چهكو ژیانیانه‌وه ببنه هێزێكی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵات ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌م هێزانه ببن‌و كوردستان له بواری سوپای نیشتیمانیدا بچێته پێش، ئه‌وه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا كه دوور نییه به‌رده‌وامیدان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوردستان له لێواری تیاچوون نزیك نه‌كاته‌وه.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پرسیار‌و بهدواداچوونو دروستكردنی فشار، تا قوربانی‌و گیانفیدایی ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و پاراستنی نیشتیمان‌دا بێت‌و هه‌یمه‌نه‌ی حزبی سیاسی به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌وه نهمێنێتو كوردستانیش وه‌ك وڵاتانی خاوه‌ن سیستم ڕێز له پێشمه‌رگه‌و ڕۆڵه‌كانی بنێت له چوارچێوه‌ی سیستمێكی به‌رگری نیشتیمانی پێشكه‌وتوودا.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان
17ی 5ی 2021