ڕۆژی دووشه‌ممه، 17ی 5ی 2021، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی، باسمان له كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م جێ به‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ڕوون‌و ڕاشكاوی باسمان له زه‌وره‌تی چاكسازی ڕاسته‌قینه كرد به جۆرێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی ئێسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت، تا ئاستێك دۆخی ژیان‌و بژێوی هاووڵاتیان بگۆڕێت نه‌وه‌ك ئه‌و هه‌نده چاكسازییه كه‌مه‌ی له یاسای چاكسازیشدا هه‌یه وه‌كخۆی جێ به‌جێنه‌كرێت‌و بكرێته قوربانی ململانێی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
پاسه‌وانی یه‌كێك له ده‌روازه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵییه، ده‌یان هه‌زار پاسه‌وان به مووچه‌ی زیاتر له مووچه‌ی پێشمه‌رگه دانراون بۆ پاراستنی به‌رپرسانی حزبی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و كه‌سایه‌تی جۆراو جۆر كه هێندێك له‌وانه ته‌نانه‌ت هیچ ناونیشانێكی سیاسی یان ئیداریی یان سه‌ربازیشیان نییه، ته‌نها له پێناو دڵڕازیكردن‌و كڕینی ئینتیماو ده‌نگ‌و پاڵشتیان بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌مه‌ش بووته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ده‌یانه‌ملیار دیناری مانگانه.
حكومه‌ت هیچ زانیارییه‌كی به‌رده‌ست نییه كه تا ئێستا چه‌ند پاسه‌وان هه‌یه؟ بڕی كۆی مووچه‌كه‌یان چه‌نده؟ پاسه‌وانی چی‌و كێ ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام به پێی زانیاریی‌و به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه بابه‌تی پاسه‌وانی یه‌كێك له ده‌روازه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵیه، هه‌روه‌ها سته‌مێكیشه له ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان ده‌كرێت كه به‌ناوی پاسه‌وانیه‌وه چه‌ندین كاری كه‌سی‌و تایبه‌تی به گه‌نجانی ئه‌م وڵاته ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ئه‌ركی پاسه‌وانی و ئه‌وه‌ی له پێناویدا دامه‌زراون‌و له بری ئه‌ركی پاسه‌وانی ڕاسته‌قینه خه‌ریكی پارێزگاری باخ‌و ڤێلای به‌رپرسانن.
وه‌ك له كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كه باسمان كرد، ئێمه فشار ده‌كه‌ین تا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌پێی یاسا هه‌موو ئه‌و یه‌كانه‌ی پاسه‌وانی كه له پۆلیس‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌و شوێنه جۆراو جۆره‌كان هه‌ن‌و زۆرێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی‌و تایبه‌تی‌و كه‌سی به‌كارده‌هێنرێن له یه‌ك یه‌كه‌ی ئیداریدا یه‌ك بخرێن‌و به پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی پاسه‌وانی بكرێت.
یه‌كێیكتر له‌و بابه‌تانه‌ی باسكرا پرسی به‌رده‌وامی هێنانه‌ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بوو له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند بڕیار به‌ده‌ستێكی حزبی، هه‌زاران ئۆتۆمبیل هێنراونه‌ته ژووره‌وه بۆ كوردستان‌و به‌رده‌وامیشن له هێنانیان، ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ ئێسته‌و ئاینه‌ی شه‌قامه‌كان‌و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی جۆراو جۆریش به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، دیسان هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسن له به‌رده‌وامی ئه‌م قاچاخچێتییه‌و تا ئێستا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ش ده‌ستكه‌وتی چه‌ند ملیۆن دینارێكه بۆ گیرفانی به‌رپرسان نه‌وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك.
یه‌كێكی‌تر له پرسه‌كان بریتی بوو له پرسی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، كه به‌دواداچوونمان بۆ كرد‌و جێگه‌ی پرسیارمان بوو، هه‌تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه له داهاتوودا ئه‌و پڕۆژه یاسایه بنێردرێته په‌رله‌مان تا ئه‌و زوڵمه‌ی له كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كرێت له كاتی خانه‌نشینبوونیاندا كۆتایی پێبهێنرێت، كه هه‌یان پاش بیست ساڵ له خزمه‌ت ته‌نها به (220) هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌بێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاییترین مافی هه‌ر كارمه‌ندێكی سه‌ربازی یان شارستانییه كه له كاتی خانه‌نشینبووندا بڕی مووچه‌كه‌ی هاوتا بێت به پێویستییه‌كانی بۆ ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه، له‌م ڕووه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
له وته‌ی خۆماندا، ئێمه زۆر به‌جیدی مه‌ترسی به‌رده‌وامی یاسا شكێنیمان خسته‌ڕوو، وه‌ك هه‌میشه جه‌ختمان له جێ به‌جێكردنی یاسا‌و دروستكردنی دامه‌زراوه كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له‌وه زیاتر لاواز نه‌بێت و هاووڵاتیان بێ ئومێد نه‌بن.
عومه‌ر گوڵپی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان
17ی 5ی 2021