بەشدارى کۆبوونەوەى تایبەت بە ڕوونکردنەوەى چۆنیەتى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لە یاساى بودجە
2021-04-13
367 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژى دووشەممە، ١٢ى ٤ى ٢٠٢١، لە هۆڵى پرۆتۆکۆل لە دیوانى پەرلەمانى کوردستان، وەک ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى بەشداربوون لە کۆبوونەوەى تایبەت بە ڕوونکردنەوەى ڕێککەوتنى حکومەت لەگەڵ بەغدا لە یاساى بودجە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا شاندى حکومەت و سەرۆکایەتى پەرلەمان و سەرۆکى فراکسیۆنەکان و لیژنەکانى سامانە سروشتییەکان و دارایى و ئابورى ئامادەبوون.

 

ئەوەى بەلاى منەوە گرنگ بوو لەم کۆبوونەوەیە ئەوەبوو، کە حکومەت بە فەرمى کۆتایى بە لێبڕینى مووچە بهێنێت و بەڵێنى باشکردنى دۆخى دارایى بدات، بەتایبەت پاش زیادبوونى داهات و ڕێککەوتن لە یاساى بودجە، بەڵام بەداخەوە ئەوەمان لێ نەبیستن!


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

پەیوەندیدار

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 300,838     ژمارەی میوان 228