ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 11ی 4ی 2021، شاندێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان م.به‌دریه ئیسماعیل، بڕیاردەى لیژنەى کاروبارى کۆمەیەتى و مافى مرۆڤ و م.عومه‌ر گوڵپی، ئەندانى لیژنەى دارایى، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفتی كه‌س وكاری شه‌هیدانی ئه‌نفال‌و جینۆساید‌و ئاگاداربوون له دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و كێشه‌و گرفته‌كانی هاووڵاتیان، سه‌ردانی شاری چه‌مچه‌ماڵیان كرد.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شانده‌كه سه‌ره‌تا سه‌ردانی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك هابیل ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی ئه‌نفال‌و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی مۆنۆمێنت پێشوازیكران، له دیدارێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، گوێیان له به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنت گرد سه‌باره‌ت به گیر‌و گرفتی مۆنۆمێنته‌كه‌و پێداویستییه‌كانی وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری تاڵی ئه‌نفال‌و بوونی به چه‌قی ئه‌و چالاكییه ڕۆشنبیریی‌و هونه‌ریی‌و یاده‌ورییانه‌ی كه ده‌بنه‌هۆی به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌نفال‌و ناساندنی به نه‌وه‌ی نه‌وێ‌و شاندی وڵاتانی بیانی كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ئه‌رشیفكردن‌و پاراستنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتی زۆر گرنگن سه‌باره‌ت به ئه‌نفال‌و تاوانبار‌و بكه‌رو یارمه‌تیده‌رانی ئه‌و كاره‌سات‌و جینۆسایده گه‌وره‌یه كه 32 ساڵ له‌مه‌وپێش بوویه هۆی گیان له‌ده‌ستدان‌و بێ سه‌رو شوێن بوونی هه‌زاران هاووڵاتی لە سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان کە به هه‌شت قۆناغ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عسییه‌كان ئەنجامدار.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ سێ ڕێكخراوی بواری پرسی ئه‌نفال كۆبوویه‌وه‌و گوێی له خواست و پێشنیارى ئه‌وان بۆ پرسی ئه‌نفال گرت.
به‌شێكی زۆری هه‌ردوو دانیشتنه‌كه ته‌رخان بوو بۆ خراپی دۆخی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به‌تایبه‌ت خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌و نه‌بوونی هه‌لی كار‌و خراپی خزمەتگوزاریى كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌و خراپی ڕێگه‌و شەقامەکان و بێکارى گەنجان.
ئەو ڕێکخراوانەى ئامادەى ئەو دانیشتنەبوون بریتى بوون لە هەریەکە لە بەڕێزان مافناس هێمن بەهجەت، سەرۆکى ڕێکخراوى ئەمەک بۆ پرسى ئەنفال و م.بەکر حەمەحسێن، سەرۆکى ڕێکخراوى چەرموو، و م.قاسم کازم، سەرۆکى رێکخراوى (مانەوە) بۆ پرسى ئەنفال.
له به‌شێكی تری هه‌ردوو دانشتن‌و دیداره‌كه‌دا پرسی قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌س‌و كاری ئه‌نفالكراوان لەلایەن حکومەتى فیدراڵەوە به كێشه‌یه‌كی گه‌وره زانراو له كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه به كه‌مته‌رخه‌می كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان لە بەغدا كرا له ئاست دۆزی ئه‌نفال‌و كێشه‌ی كه‌س‌و كاریان وه‌ك زامێكی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، شانده‌كه چاوی به هاووڵاتی خێرخواز كاك عه‌بدوڵڵا كه‌وت كه یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌مه‌ك)ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دروستكردووه، له‌و دیداره‌دا باس له كێشه‌كانی نه‌بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كرا كه به پایته‌ختی شه‌هیدان‌و ئه‌نفال ناسراوه.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه، 14ی 4ى 2021، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی حینۆساید‌و ئه‌نفالی گه‌لی كورده‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌ت دانیشتنێكی تایبه‌ت سازبدا‌و تیایدا باس له كێشه‌و گرفته‌كانی هاووڵاتیان‌و كه‌س‌و كاری شه‌هیدانی ئه‌نفال‌و جینۆساید بكات.