پاش به‌دواداچوون، عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به مه‌رگی جوڵاو دهشوبهێنێتو له‌و باره‌یه‌وه داوا ده‌كات حكومهتو په‌رله‌مان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان هه‌ڵوێسته بكه‌ن.
له نووسراوێكیدا كه به ژماره 51 له 30ی 3ی 2021، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان ده‌ڵێت:"بە پێی بەدواداچوونەکانم لەبارەی ئامارەکانی مردن‌و برینداربوون‌و کەمئەندام بوون‌و زیانی ماددی بەهۆی ڕووداوەکانەوە، ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان بوونەتە مەترسیی و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و پێویستیان بە هەڵوێستە لەسەرکردن هەیە".
له‌باره‌ی ئاماره‌كانی ڕووداوه‌كانیشه‌وه له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: " لە وەڵامی پرسیارماندا، بە پێی نووسراوی ژمارە (٢١٥٦) لە بەرواری (٢٤/١/٢٠٢١)ی وەزارەتی ناوخۆ، لە هەردوو ساڵی (٢٠١٨ و ٢٠١٩)دا تەنها ئەو ڕووداوانەی هاتوچۆ بە فەرمی تۆمارکراون و ڕێکاری یاساییان بۆ گیراوەتەبەر، ژمارەیان بریتیبووە لە (٣,٢٥٧) ڕووداو کە بەهۆیانەوە (٤٧٢) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو (٢,٧٨٥) هاووڵاتیش بریندار‌و کەمئەندام بوون".
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان تەنها لە ماوەی مانگی (٣)ی ساڵی (٢٠٢١)یشدا ژمارەی ڕووداوەکان زیاتر بووە لە (٤٠)ڕووداو، کە (١٧)گیان لەدەستدان و (٦١) بریندار‌و کەمئەندامیان لێکەوتووەتەوە ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی له قه‌ڵه‌مده‌درێت.
سەبارەت بە زیانە ماددییەکانیش، عومەر گوڵپى پێى وایە بێجگە لە زیانى گەورەى ڕووحى و کەمئەندامبوون بەهۆى ڕووداوەکانەوە، تێچووى ڕووداوەکان لەسەر هاووڵاتیان ساڵانە زیاترە لە ( پێنج ملیار دینار) ئەوە بۆ ئەو ڕووداوانەى بە فەرمى تۆمار دەکرێن، چونکە دەیان ڕووداو تۆمار ناکرێن و نازانرێت زیانە ڕاستەقینەى ڕووداوەکان لە کوردستان چەندەیە.
وه‌ك له ده‌قی بهدواداچوچونهكهیدا هاتووه، هۆکاری ئەم هەموو ڕووداو‌و قوربانییە بە تەنها خێرایی نییە وه‌ك به‌رپرسانی حكومی ڕایده‌گه‌یه‌نن، بەڵکو خراپی ڕێگەو بانەکان و کەمی ڕێگەی دوو سایدو نەبوون و کەمی هێڵکاری و هێماکانی هاتوچۆو ڕووناک نەبوونی شەقامەکان و نەبوونی توندوتۆڵی ئۆتۆمبیل و بوونی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیل لە دەروەی ڕێکارە یاساییەکان کە بە رێگەی قاچاخ و لەدەرەوەی تایبەتمەندییەکان هێنراونەتە کوردستان بەشێکی سەرەکی هۆکاری ڕووداوەکانی هاتوچۆن.
لەبارەى ڕووداوەکان و ئەنجامى ڕووداوەکانیشەوە م.عومەر گوڵپى ڕایگەیاند:" ئه‌وه‌وه کێشەکەی گەورەتر کردووە ئەوەیە کە هەموو فشارە ماددی و مرۆییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی هاووڵاتی، و بەهۆی نەبوونی هیچ سیستمێکی دەستەبەری لە کوردستان، حکومەت هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت و پشتیوانی هاووڵاتیان ناکات، تەنانەت ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ساڵی (٢٠١٣)ەوە بە ڕووداوی هاتوچۆ کەمئەندام بوون و هێندێکیان پەککەوتە بوون، تا ئێستا شایستەی دارایی‌یان بە پێی یاسا بۆ تەرخان نەکراوە!".
هەربۆیە ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان داوا ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هەردوو لیژنەی (ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان) و (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار) ڕاسپێرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەم کێشەیەو کارکردن لەگەڵ حکومەت بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و کەمکردنەوەی زیانە مرۆیی و ماددییەکان، و ڕوونکردنەوەی ئاستی کەمتەرخەمیی و بەرپرسیارێتی دامەزراوەکان و چۆنیەتی پشتیوانیکردنی هاووڵاتیان لە دۆخێکی لەمجۆرە.